هیوایەک بۆ تووشبوانی شەکرە، دەرمانێک بۆ بەرهەمهێنانی 40 بەرانبەری ئەنسولین دۆزرایەوە

sharpress.net

4914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/12/2018‌

شارپرێس:
لێکۆڵەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێکهاتەیەکی دەرمانی نوێیان گەشەپێداوە کە دەتوانێت خانەکانی بەرهەمهێنانی ئەنسوولین زیاتر بکات و دەتوانێت ‌ببێتە دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی شەکرەی خوێن.

کەسانی تووشبووی شەکرە کەمی خانەی بێتایان(B.cells) هەیە و ئەم خانانەش ئەنسولین پێکدێنن. بەبێ ئەنسوولینی پێویستیش ئەوان بەدروستی ناتوانن گڵۆکێز بەرهەمبێنن.

خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدان و لە نێوان لە 60%تا80%ی ئەم ناوچانە پێکدێنن. ئەرکی سەرەکی ئەم خانانە تەڕەشوحی ئەنسولینە. ئەم خانە لە ساڵی 1869بەهۆی جەستەناس و ئەندامناسی ئەڵمانی پائۆڵ لانگێرهانس دۆزرانەوە.

لە شەکرەی دەرجە2ڕووخانی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا کەمی ئەنسۆلینی بەدودا دێت و لە شەکرەی دەرجە2شدا بەرگری پێشکەوتوانەی جەستە بە ئەنسۆلین بوونی هەیە کە لە ئەنجامدا پێدەچێت تێکدانی خانەکانی بێتانی پەنکریاس و کەموکورتی تەواوەتی بەرهەمهاتنی ئەنسولینی بەداوە بێت.

لێکۆڵەرانی زانکۆی پزیشکی ئایکان لە ماوێنت ساینای "(Icahn School of Medicine at Mount Sinai) لەنیۆیۆرکدا پێش لەمە بەوە گەیشتبوون کە دەرمانێک بەناوی هارمین (harmine )دەتوانێت ڕۆژانە خانەکانی بێتای دروستکەری ئەنسوولین بەهۆی پەنکریاسەوە 10بەرانبەر بکات.

ئێستاکە زانایان دەرمانی هارمینیان لەگەڵ دەرمانێکیتر کە دەبێتە هۆی زیادبوونی گەشەی ئێسک تێکەڵ کردووە و تێگەیشتوون کەئەم پێکهاتە دەرمانییە دەتوانێت بەرهەمهێنانی ئەنسولین 40بەرانبەر بکات.

ئەم دەرمانە تەجروبەکراوە کە لێکۆڵەران لە حاڵەتی گەشەپێدانی ئەودان لە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەکەیە، بەڵام لێکۆڵەران لەو بڕوایەدان کە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر خانەکانی بەرهەمهێنی ئەنسولین و دەرمانی شەکرەی دەرەجە1و 2دا هەبێت. بەپێی ئاماری سەنتەرەکانی بەڕێوبردن و ڕێگرتن لە نەخۆشی(Centers for Disease Control and Prevention)
30/3ملیۆن ئەمریکی- نزیکەی لە9.4ی ئەم ڕێژەیە بەدەست شەکرەوە دەناڵێنن.

شەکرە کاتێک ڕوودەدات کە خانەکانی (بیتا) بڕێکی کەمی لە پەنکریاس بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسولین هەبێت یان کاتێک کە ئەنسولین زۆر بەکەمی بەرهەم دێنن، هۆرمۆن پێویستی بەوەرگرتنی گڵۆکێز لە ڕێڕەوی خوێن بۆ گەیاندنی بە خانەکان،  پێویستی دەبێت.

لە ئەگەری دەرماننەکردنی شەکرە، دەتوانێت ئاسەواری تەندروستی جددی وەک زیانگەیاندن بە گورچیلە، چاو و نەخۆشییەکانی دڵ و تەنانەت لەدەستدانی چاوەکانی بەدواوە دەبێت.

لەدەستدانی خانەکانی بێتا پەیوەندی بە شەکرەی دەرجە 1ەوە هەیە، کە لەودا سیستەمی بەرگری، بەهەڵە خانەکانی بێتا وەک هێرشبەر شوێنپێهەڵگر دەکات و ئەوان لەنێو دەبات.

لەم کۆتایانەدا زانایان بەوە گەیشتوون کە بوونی کەمێک لە خانەکانی بیتای چالاک، دەتوانێت شەکرەی دەرجە2ی بەدوادا بێت.

دکتۆر ئەندرۆ ئیستیورات (Andrew Stewart (بەڕێوبەری دامەزراوەی شەکرە، ئیبۆلا و میتابولیسم)( Mount Sinai) گووتی، دەرمانەکانی ئێستای شەکرە خانەکانی بیتا لە نەخۆشانی تووشبووی شەکرە نوێ ناکاتەوە.

بەپێی خوێندنەوەیەک کە لەساڵی 2017 بڵاوکرایەوە، ناسازگاری بۆماوەیی لە ئەنسولینومایس insulinomas  گرێیەکانی پەنکریاسدا دۆزرایەوە کە لە خانەکانی بێتا و ئەنسولین تەڕەشوح دەبێت.

لێکۆڵەران بەوە گەیشتن، گرێیەکان ڕێسایەکی بۆماوەیی لە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی خانەکانی بیتا بونیات دەنێنەوە.

لەم خوێندنەوەدا هەڕوەها توانییان گەشە بەهەندێک دەرمان بدەن کە دەبنە هۆی ئەوە کە خانەکانی بیتا بەخێرایی لەکاتی  تێکەڵبوون لەگەڵ هارمیندا، دووبارە بەرهەم بێنەوە.

ئیستورات لە کۆتاییدا گووتی، ئێمە لەبارەی ئەم پێگەیشتنانەمان زۆر خۆشحاڵین ، چونکە بۆ یەکەمجار دەتوانین بیتای خانەی مرۆڤ کە بۆ تەواوکردنی تودە خانەیی بیتا لە مرۆڤدا یاوڵ، تێبگەین.

ئێمە پێکهاتەییەکی دەرمانیمان دۆزییەوە کە خانەکانی بیتا بە خێراییەک کە بۆ دەرمان شیاوە، بونیات دەنێنەوە. ئێمە ئێستاکە دەبێت شێوازگەلێک بۆ پێشکەشکردنی ئەم دەرمانە بەشێوەیەکی تایبەت بە خانەی بێتا لە مرۆڤدا دروستبکەین.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved