شارپرێس:
ناوه‌ندێکی ئه‌مه‌ریكی
بۆ لێكۆڵینه‌وه دەڵێت "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
له سوریا پاڵ به چه‌كداره كورده‌كانه‌وه بنێت مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن له پێناو روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی
توركی له رۆژهه‌ڵاتی سوریا".
به گوێره‌ی
راپۆرتێكی ناوه‌ندی "ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه" بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكی؛ راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به ناپاكی داده‌نرێت بۆ هاوبه‌شێكی
بنه‌ڕه‌تی واشنتۆن له‌سه‌ر زه‌وی رۆژهه‌لاتی سوریا كه خۆی له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا
ده‌بینێته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بریاره‌كه مانای پشت تێكردنه له هاوپه‌یمانه
هه‌رێمایه‌تیه‌كانی تر، به‌تایبه‌تی ئیسرائیل، كه وای لێده‌كات به‌ته‌نها بمینێته‌وه
له‌به‌رانبه‌ر ئێران و حزب الله ی لوبنانی له سوریا.
له‌لایه‌كی
تره‌وه راپۆرته‌كه باسی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كات به
فرۆشتنی كۆسیسته‌می رۆكێتی پاتریۆت به توركیا كه تاكو ئێستا چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی
كۆنگرێس ده‌كات، ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ده‌كات،
به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر حكومه‌تی توركیا هه‌یه. هه‌روه‌ها
باس له‌وه‌ش كراوه نه‌بونی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا، لایه‌نه
هه‌رێمایه‌تیه‌كان وا لێده‌كات پشت به روسیا ببه‌ستن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانیان.
له دۆخێك‌دا
ئه‌نقه‌ره بریار بدات هیرش بكاته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی سوریا دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
و گه‌یشتن به سنوره‌كانی عێراقی –سوری، توركیا خۆی له حاڵه‌تی جه‌نگێكی لابه‌لادا
ده‌بینێته‌وه له وڵاتێكی بێگانه‌دا ، هه‌روه‌ها ره‌نگه خۆی بخزێنێته جه‌نگی پارتێزانیه‌كی
دورودرێژه‌وه له‌گه‌ل چه‌كداره كورده‌كاندا، و له‌كاتێكدا هه‌واڵه‌كان ده‌لێن 30
– 60 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات بونه‌ته خاوه‌ن ئه‌زمونێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕ كردن له ماوه‌ی ساڵانی
رابردودا له سوریا.
راپۆرته‌كه
وای ده‌بینێ كورده‌كان روو بكه‌نه هه‌ردو حكومه‌تی روسیی و سوری به‌هۆی بڕیاری ئیداره‌كه‌ی
تره‌مپه‌وه و داوایان له حكومه‌تی سوریا كردوه ده‌سه‌لاتێكی خۆبه‌ڕیوه‌به‌رییان
بداتێ له به‌رانبه‌ر رازی بونی كورده‌كان به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بگه‌رێنه‌وه
سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستیاندایه ئه‌مه‌ش له پێناو روبه‌روبونه‌وه‌ی
جولانه‌وه‌ی سه‌ربازی توركی، له‌م دۆخه‌شدا گریمانه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان
سوریا‌و توركیا زیاد ده‌كات.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن مامه‌ڵه‌یه‌ك له نیوان سه‌رۆك ئه‌سه‌د و
كورده‌كاندا هه‌یه به‌وه‌ی رێگا به هێزه‌كانی حكومه‌ت بدرێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م
ناوچه‌كاندا بگرێته‌وه له به‌رانبه‌ر پاراستنیان له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی توركیا،
له‌كاتی رودانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا دۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و خراپبون ده‌چێت، به‌تایبه‌تی
له دۆخی پێدانی فه‌رمان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی توركیاوه به ده‌ست پێكردنی هێرش بۆ
سه‌ر باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
هه‌رچی روسیایه،
كه پالپشتی دیبلۆماسی و سه‌ربازی كردوه بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا گفتوگۆ بكات و زه‌مانی به‌هێز بونه‌وه‌ی
كاریگه‌ری خۆی بكات له‌سه‌ر توركیا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی لاواز بونی په‌یوه‌ندی
توركیا له‌گه‌ل ناتۆ و ئه‌وروپا كه له بنه‌ره‌تدا لاواز بوه.
له كۆتاییدا
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین له ئێستادا رۆڵێ نێوه‌ندگیری
بێ ململانێ ده‌گێڕێ له داڕشتنه‌وه‌ی داهاتوی سوریا، به‌لام له‌سه‌ر مۆسكۆ پێویسته
هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندییه پڕ ململانیه‌كه‌ی نێوان سوریا‌و توركیادا
بكات.
له دۆخێك‌دا
ئه‌گه‌ر سه‌رۆك پۆتین سه‌ركه‌وتو بو له ئیداره‌دانی ئه‌م دۆسیه ئالۆزه له‌گه‌ل
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌بێ به‌رپابونی جه‌نگ و روبه‌روبونه‌وه له نێوان كورد‌و
توركیا، و توركیا‌و سوریا، یان روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌ربازی سوری- توركی – كوردی، ئه‌وا
رۆڵی له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز ده‌بێت.
هـ ـ ر