تا ئێستا زانیوتە بۆچی هەندێک کەس هەمیشە دەستەکانیان سەرمایەتی

sharpress.net

3491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/12/2018‌

شارپرێس:

ساردبوونی دەستەکان لە وەرزی زستاندا بابەتێکی ئاسایی بەهەژماردێت و لە ئەنجامدا کاردانەوەی سروشتی جەستە لە نزمبوونی پلەکانی گەرمایە، بەڵام هەندێک کەس بەدرێژایی ساڵ دوچاز ئەم کێشەیەن.

ساردبوونی دەستەکان لە وەرزی زستاندا بابەتێکی ئاسایی بەهەژماردێت و لە ئەنجامدا کاردانەوەی سروشتی جەستە لە نزمبوونی پلەکانە، بەڵام هەندێک کەس بەدرێژایی ساڵ تووشی ئەم کێشەیەن.

ساردبوونی دەستەکان لە هەلومەرجێکدا کە پلەی دەوروبەر ئاساییە، دەتوانێت بەهۆی هەندێک نەخۆشیی شاراوە لە مرۆڤ بێت که بەمشێوەی خوارەوەن:

کەناڵی ئێن دی تێڤی لە بابەتێکی نوێیدا باسی ئەم نەخۆشییەو کاریگەرییەکانی لەسەر ساردبوونی دەستەکاندا بەمشێوەیە باس لێوە دەکات و ئاماژەیان پێدەکات.

کەمخوێنی

کەمی همۆگڵۆبینی پێویست بۆ گواستنەوەی ئۆکسیجن بە دەستەکان پێدەچێت سڕبوونی ئەم بەشەی لە جەستەدا بەدوادا بێت. کەمخوێنی هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسەکە دوچاری ماندوویەتی و لاوازی ببێت. کەمی ئاسن هۆکاری سەرەکیی کەمخوێنیە. بەکارهێنانی خواردنی پڕ لە ئاسن یارمەتیمان دەدات تا کێشەی کەمخوێنی و ساردی دەستەکان لابچێت.

نزمبوونی پلەکانی گەرما

پلەی نزمی دەبێتە هۆی کە پەنجەکان سارد ببن، هەرچەندە لەمکاتانەشدا دەبێت نسبەت بە سەرمابردنیشەوە وریاییمان هەبێت. سەرمابردن دەبێتە هۆی بەستنی شانەکانی ژێر پێستەوە، کاتێک کە کەسەکە بکەوێتە بەر پلەی نزمی، پێستی لەماوەی چەند خوولەکێکدا دوچاری سەرمابردەیی دەبێت، لەئەگەرێکیشدا سەرما لێدانیش پێشبکەوێت و لە قۆناغی یەکەم تێپەڕێت، ئەگەری زیانگەیاندنی جددی بەپێست، ماسولکەکان و شانەکان و ئێسککان بوونی هەیە. هەروەها لاوازی سیستەمی سوڕانی خوێن لە دەستەکان، نەخۆشی ڕینۆد(Raynaud's disease)و کێشەکانیتری سەرمابردەیی زیاتر دەکات.

نەخۆشی ڕینۆد (Raynaud's disease)

ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئەوە کە هەندێک لە بەشەکانی جەستە بەتایبەت پەنجەکان هەست بە ساردێتی و بێ هەستی هەبێت. بەهۆی هێرشی ڕینۆد، دەمارە خوێنبەرەکان بارێک دەبنەوە و ڕێگر لەوە دەبن تاخوێن بەدروستی لە دەمارەکاندا هاتووچۆ بکات. ئەم نەخۆشییە هەروەها دەتوانێت ببێتە ئەوەی کە پێست سوور هەڵگەڕێت و شین دەربکەوێت. بەکۆتایی هاتنی هێرشەکە، پەنجەکان بەدۆخی ئاسایی خۆیان دەگەڕێنەوە.

کەمی ڤیتامینی B12

کەمی ڤیتامینی B12  لە جوملە هۆکارەکانی کاریگەردانەر لە ساردی دەستەکانە، کەمی ڤیتامینیB12دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی نەخۆشیێەکانی دەمار ناسی لە نموونەی بێ هەستی و هەست بە سڕبوونکردن  لە دەست و پێیەکاندا. لەنموونەی سەرچاوەی خواردن کەئەم ڤیتامینەی تێدایە، دەتوانین ماسی، گۆشت، هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان ئاماژە پێبکەین.

لوپوس( Lupus)

لوپوس (Systemic Lupus Erythematosus)
ئەم نەخۆشییە درێژخایەنە دەبێتە هۆی ئیلتیهاب لە جەستەدا و دەتوانێت هۆکارێک بۆ ساردی دەستەکان بێت. بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە سیستەمی بەرگری جەستە هێرش بۆ سەر شانەکان و ئەندامانی جەستە دەکات.


 کەمکاری غودەی تیروئید
(glandula thyroidea)

کم‌کاری غوەی تیروئید یەکێک لە هۆکارەکانی ساردی دەستەکانە، ئەم نەخۆشییە ساردی پەنجەکانی بەدواوە نابێت، بەڵام هەستیاری کەسەکە بەسەرما زیاتر دەکات. کاتێک غودەی تیروئید ڕادەی پێویست هۆرمۆن تەڕەشوح نەکات، کەسەکە دوچاری ئەم نەخۆشییە دەبێت، کە زیادبوونی کێش، هەستی ماندوویەتی وشکبوونی پێست، هەڵوەرینی قژ، نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەوەی و نەزۆکی لە ئاسەوارەکانی ئەون.

جگەرە کێشان

جگەرە کێشانیش کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی خوێن دەبێت کە دەتوانێت هۆیەکی ساردبونی دەستیش‌بێت.
هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved