توێژینەوەیەك: هەواو ژینگەی پیس مرۆڤ تەمەڵ دەكات

sharpress.net

108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/12/2018‌

شارپرێس:
لێكۆڵەران تێگەیشتن بوونی كەسەكان لە نێو ژینكەی دوانە ئۆكسیدی كاربۆنداردا  CO2، تە مبەڵێ و فەرامۆشكاری ئەوانی بەداوە دەبێت.

ناوەندی erth دەڵێت، ئاستی بەرزی CO2 لەو شوێنانەی كە مەجالی ئاڵوگۆڕی هەوایان لاوازە، دەتوانێت یادگەو تەركیزی كارمەندان بخاتە ژێر كاریگەرییەوە.

زانایانی زانكۆی كاڵجی لەندەن (UCL)لە بەریتانیا لە ساڵی 2018دا ڕایانگەیاندووە، ئەگەر ڕادەی بەكارهێنانی سووتەمەنی نەوت و هاوچەشنەكانی، بەم ڕێژەیە بەردەوامی هەبێت، ئەم كاریگەریە تا كۆتایی سەدە لە هەموو شوێنێكدا هەستی پێدەكرێت.

لێكۆڵەران هەروەها گووتوویانە، زیادبوونی ئاستی بڵاوبوونەوەی گازە ژینگە پیسكەرەكان دەبێتە هۆی ئەوە كە كەسەكان كێشەگەلێكی وەكوو نەبوونی تەركیز، هەستی ماندوویەتی، لەبیرچوونەوە و لاوازی یادگەییان هەبێت.

كاریگەری نیگەتیڤیCO2 لە كۆئەندامی ناسینەوەی  مرۆڤ پێدەچێت بەهۆی ژینگەی كارەكانیانەوە ناچاری بێت و كاروچالاكی كەسەكان بەبەرزبوونەوەی ئاستی CO2كەم ببێتەوە.
 
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان نیشانیدا كە ئاستی سروشتی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن(CO2) لە كەش و ئەتمۆسفێردا لە ساڵی 2100چوار تا پێنج بەرانبەر زیاتر لە ئێستا دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش لەندەن زۆرترین ڕێژەی گازیCO2ی لەسەر  ئاستی جیهاندا دەبێت.

لەساڵی 2015ەشدا ئاوا لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدراو زانایانی زانكۆی "هارڤارد" لەوكاتەدا بەو ئەنجامە گەیشتن كە گازی CO2كاریگەری ڕاستەخۆ و نیگەتیڤی لە سەر ناسینەوە و بڕیاردانی مرۆڤدا هەیە.

لێكۆڵەران لەم لێكۆڵینەوەیەدا ، 24كەسیان لە ستاف و كارمەندانی دائیرەكانی حكوومەت لە ماوەی 6ڕۆژدا خستە ژێر چاودێرییەوە.
ئەنجامی تاقیكردنەوەكان 2015 نیشانیاندا، كە لە ئاستی بەرزی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن تا ئاستێكی مامناوەند كاریگەری لەسەر تەمبەڵی و فەرامۆشكارییەوە هەیە.

لێكۆڵەران هەروەها گووتیان، ئەم كاریگەرییە دەبێت لە ژینگەی تری وەك، ماڵ، خوێندنگا، فڕۆكە و ... دەبێت كاری لەسەر‌بكرێت.

ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەییە لە Environmental Health Perspectives  بڵاوكراوەتەوە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved