وەزیری تەندروستی: ماوەی ١٨ ساڵە لە هەرێم هیچ حاڵەتێکی ئیفلیجی بونی نەبوە

sharpress.net

140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/12/2018‌

شارپرێس:
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت "لەساڵی 2000 وە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئیفلیجی تۆمار نەكراوە، هۆكارەكەشی دەگەرێنێتەوە بۆ هەڵمەتی كوتان".

ئەمرۆ یەك شەممە هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد‌و هەڵمەتەكە 797 هەزار‌و 4 سەد‌و 82 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەگرێتەوە، لەمبارەیەوە رێكەوت موحەمەد، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هەڵمەتەكە هەمو ئەو منداڵانەش دەگرێتەوە كەلەكەمپی ئاوارەكان نیشتەجێن.

هاوکات ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە "lەساڵی 2000 وە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئیفلیجی لەهەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە، داواش لە دایكان‌و باوكان دەكات هاوكاریی تیمە تەندروستییەكان بكەن".

هەڵمەتی كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و بەهاوكاری هەردو رێكخراوی یونسێف‌و دەبلیو ئێچ ئۆ لەهەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت‌و چاوەروان دەكرێت ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بێت.
هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved