مۆبایلە زیرەکەکان چی لە مێشکی مرۆڤ دەکەن؟

sharpress.net

347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/12/2018‌

شارپرێس:
مۆبایلە زیرەکەکان ژیانی ئێمەیان گۆڕیوە، لەلایەک ژیان بەهۆی ئەم موبایلە زیرەکانەوە خزمەتگوزاری زۆرمان پێشکەشدەکەن و لە لایەکی تریشەوە کێشەگەلێکیشمان بۆ بەدی دێنن.

وا هەڵسەنگاندنیش دەکرێت کە لەهەر چوار ئەمریکی، سێ نەفەریان موبایلی زیرەکی پێیە و وا دێتەبەرچاو هەر کەسێک بەشێوازیکی ڕێژەیی 2600 جار لە ڕۆژدا لە مسی موبایلەکەی دەجووڵێنێت. 

موبایلە زیرەکەکان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی خێزان و کۆمەڵگا، وردبوونەوە لە کاتی شۆفیریکردن و تەندروستی دەوروبەری کاردا کێشەیان دروستکردووە. 

بۆ نموونە خوێندنەوەیەکی 300 ملیۆن دۆلاری دامەزراوەی نیشتیمانی تەندروستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەی دەرخستووە، مێشکی ئەو منداڵانەی کە موبایلی زیرەکییان پێیە، بەشێوازێکی جیاواز  لەگەڵ مێشکی منداڵانێک کە بەم موبایلە دەستیان ناگات، تەواوتر و کامڵترن.

کەناڵی NBC لە ڕاپۆرتێکیدا لەوبارەیەوە دەڵێت، لێکۆڵینەوەی نوێتر ئەوە دەردەخات، کەسانێک کە بەردەوام سەروکاریان لەگەڵ موبایلە زیرەکەکاندا هەیە، توانایەکی کەمتریان هەیە تا بە قووڵی و بیریاریانە بیر بکەنەوە. 

هاوڕێبوون لەگەڵ ئەم موبایلانەدا بووەتە هۆی ئەوە کە کەسەکان بچووکترین شتەکان بەبیر نەهێننەوە.

لەو کێشانەی کە ئەم موبایلە دروستیدەکات،  تێکدانی خەوە. ئەو بابەتانەی کە لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە تا شوێنی نووستن واز لە کەسەکان ناهێنن، زەینی ئەوان لەکاتی خەودا شڵەژاوتر دەکات. هەروەها ڕووناکی ئەمجۆرە موبایلانە کاریگەری لەسەر جەستە و درەنگ نووستن و نەنووستنیدا هەیە.

مۆبایلە زیرەکەکان تەنانەت لەڕوانگەی مرۆڤایەتی ئێمە بە نسبەت کەسانیتریشەوە کاریگەری نەرێنی هەیە. 

چونکە هەندێک لەم کەسانە  پرسیار و داواکاری خەڵک لەسەر شەقامدا وەڵامنادەنەوە و تەنانەت پەیوەندییەکان و سەردانکردنی نێوان کەسە خزمە نزیکەکانیشی کەمتر کردووە.

نەتوانین لە دەربڕینی هەستەکان هەروەها یەکێک لەو کێشانەیە کە موبایلە زیرەکەکان دروستیانکردووە. دەرخستنی هەستی ئەرێنی و نەرێنی بۆ کەسانێک کە لەم موبایلانە سوود لێ دەبینن، کەمتر بووە، کە ئەمەش شتێکە پەیوەندییە مرۆڤایەتییەکان دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

لێکۆڵینەوەکان هەروەها دەریدەخات، سوودبردن لەم موبایلانە کاریگەرییەکی ڕووخێنەری لەسەر دەرووندروستی مێردمنداڵ و هەرزەکاراندا هەیە. ئەم موبایلە زیرەکانه شێوازی هەڵسوکەوت و تەعامولی کەسەکان تووشی کێشە دەکات و بەردەوام سەردانکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە و بڕوابەخۆبوون بەتایبەت لە کوڕان و کچاندا.

بەپێی هەواڵێکی یۆرۆنیوز، موبایلە زیرەکەکان بەجۆرێک لە ژیانی ئێمەدا ئاڵاون، کە ناتوانین وازیان لێ بێنین، ئێستاکە لێکۆڵەران لە هەوڵدان تا بە تێگەیشتن لەمە چۆن ئەم موبایلانە لەسەر هزر و دەروون و مێشکی ئێمە کاریگەری دادەنێن، هەندێک ڕێگاو ڕێکار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانیشی دابنێن.
ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved