خاوەن لاشە شێوە "سێو"ییەكان زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ‌و شەكرە دەبن

sharpress.net

376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، ئەو كەسانەی خاوەنی جەستەی شێوە "سێو"ن، كە لەكەمەریانەوە قەڵەون، زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی شەكرو دڵ دەبن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانە تووشی نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم‌و نەخۆشی نۆرەی دڵ دەبن، كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستییان دادەنێت.

توێژینەوەكە لەزانكۆی كامبریدجی بەریتانی ئەنجامدراوە، كە هۆشداری ئەوەشی داوە، ئەو كەسانە تا كێشیان زیاتر بێت، زیاتر تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییانە دەبن.

هەروەها توێژینەوەكە جەختیكردووەتەوە، زیادبوونی كێش لەكەمەرەوە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی تر، بەتایبەتی ئازاری ئێسكەكان لەپشت‌و ئەژنۆكان.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved