شێوازێكی نوێ‌ بۆ چاككردنەوەی ئێسكە شكاوەكانی مرۆڤ

sharpress.net

315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/12/2018‌

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی ئێریزۆنا(University of Arizona) توانییان شێوازێك بۆ چاككردنەوەی ئیسكە شكاو و هەڵوەشاوەكان بدۆزینەوە، ئەوەش بەسوودوەرگرتن لەخانە سەرەكییەكانی كەسانی باڵغ و پێگەیشتوو.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دیجیتاڵ ترندز  Digital Trends، ئەو شێوازە بەتایبەت بۆ چارەسەر و دەرمانكردنی سەربازەكان كارایی هەیە، كە لە كاتی شەڕدا بریندار‌بوون و بەشێك لەئێسكەكانیان بەهۆی بەركەوتنی فیشەك یان پارچە تۆپ و هاوەنەوە لەنێو چووە.

ڕووداوگەلێكی ئاوا دەتوانێت ببێتەهۆی ڕوودانی كێشە درێژ ماوەكان و هەندێك كەموكرتی ئێسك و نەخۆشییەكانیترەوە.

لەئێستادا هیچ شێوازێكی دەرمانی دڵنیاییكەرەوە و ورد بۆ چاكبوونەوەی ئێسكە شكاوەكان بوونی نییە و ئەگەر شكان، یان لەنێوچوونی ئەوان لە قەبارەی گەورەتر ڕووبدات، ناتوانرێت ئەو قەرەبوو بكەیتەوە.

نەشتەرگەرانی ئێسك بەزۆری لەم هەلومەرجەدا لەهەندێك پارچە ئێسكە هەبووەكان لە بانكی ئێسكەكانی مرۆڤ بۆ جێگرەوەو چاككردنەوەیان سوود لێ دەبەن، بەڵام ئەمشێوازە بۆ درێژماوە وەڵامدەرێكی باش نییە و پاش ساڵێك كەسەكە هەمدیسانەوە پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێتەوە.

لێكۆڵەرانی زانكۆی ئێریزۆنا بەوەرگرتنی بوودجەیەكی  2ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا توانییان بە شێوازێك نوێ بگەن، كە جۆرە پلاستیك كە ناوی scaffolds یان داربەستە دروستبكەن كە پڕ لە مەوادی كەلسیۆمدار و خانەی سەرەكی بۆ گەشەی سروشتی ئێسكە و پاش لە پەیوەند و پەیوەستكردنی ئەم پێكهاتە بە ئێسكە بریندارەكە، هیچ كێشەیەك بۆ سوودبردنی درێژماوەی ئەو لە درێژماوەدا دروستنابێت.

تا ئێستا لەم پێكهاتە بۆ دەرمانكردنی بریندارە بچووكە ئێسكییەكان سوودی لێ بینراوە، بەڵام وا هیوا دەڕوات سوودبردن لەو لە داهاتوودا بەربڵاوتر ببێت.

 ماوەی چاكبوونەوەی ئێسكی پێوەنكراو لە تاقیكردنەوە سەرتاییەكانی ئەم كەرەستەیە لە ئێستادا نزیكەی سێ مانگە، كە وا هیوا دەڕوات بە پێشخستنی ئەم پێكهاتەیە ماوەی كاتی دیاریكراوی ئاماژەپێكراویش كەمتر ببێتەوە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved