نــرخــی دۆلار لــەبــازاڕەكــانــی هــەرێــم روو لەبەرزبوونەوە دەكات

کوردستان

24/12/2018‌ 1086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 136 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 151 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح