چین بەهێزترین ئامێری تەنووری MIR لەجیهان دروستدەكات

sharpress.net

521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/12/2018‌

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی وڵاتی چین دەیانەێت بەبودجەیەكی 100 ملیۆن پۆندی بەهێزترین ئامێری سكان (ئەشیعەی تەنووری  MIR)لەجیهاندا دروستبكەن، كە ڕوونی و پیشاندانی ئەو ئامێرە هەزار بەرانبەری ئامێرە  MIRەكانی ئێستایە.

بەپێی هەواڵێكی ناوەندی هەواڵی چاینامورنینگ، زانایانی وڵاتی چین بەدوای ڕاوكردنی ڕۆحی مرۆڤن لەبەر ئەوە خەریكی دروستكردنی بەهێزترین ئامێری  MIRی جیهانن تا ئەوان بدۆزنەوە.

ئەو ئامێرە 100 ملیۆن پۆندییە قووڵاییەكانی مێشكی مرۆڤ دەپشكنێت تا پێكهاتەی ئاڵۆزی ئەو باشتر‌ بناسێت. 

بەوتەی لێكۆڵەران ئەو پڕۆژەیە، خوێندنەوەكان لەبارەی مێشكی گۆڕیوە و بەدوای هەندێك دەرمان وەك پاركینسۆن (Parkinsons Disease)و زەهایمەر(alzheimer's disease)ەوەن، لێكۆڵەرانی ناوەندی تەكنۆلۆجیای پێشكەوتووی "شینجێن" ئەم پڕۆژەیە جێبەجێدەكەن.

هەروەها بودجەی ئەم پڕۆژەیە لە تێچووی گەورەترین تلیسكۆپی جیهان تەنانەت زیاترە، كە لەئێستادا ئامێری MIR  دروستنەكراوە، بەڵام بەپێی بانگەشەو وتەی زانایان، ئەم جیهازە لەداهاتوودا یارمەتییان دەدات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved