چــەنــد تێگەیشتێكی هــەڵــە لــەبارەی خواردنەوەی شیر

sharpress.net

1337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/12/2018‌

شارپرێس:
قسەو خوێندنەوە و ڕەنگە لێكۆڵینەوەی زۆر لەبارەی شیرەوە دەكرێت و دەوترێت، كە بڕوا و متمانەكردن بەوان سەختە، گەر دابەشكردنێكی گشتییانەی ئەمانەش بكەین، دەبینین هەندێكیان پاڵپشتێكی زانستییانەیان نییە.

 لەگەڵ ئەمەشدا هەندێك بیروباوەڕی هەڵە لەبارەی شیری مانگاوە بەگشتی بوونی هەیە، كە لێرەدا ئاماژە بەوان دەكەین. 

منداڵان بۆ گەشەكردن پێویستیان بەشیری مانگایە
یەكێك لەڕاسپاردەكانی دایك و باوكان بۆ منداڵانیان بەكارهێنانی شیری زۆرە، چونكە لەو باوەڕەدان شیر بۆ گەشەی منداڵان پێویستە، بەم پێیەش هەندێك توێژیەوە دەریدەخەن، ئەو منداڵانەی شیری مانگا حەز لێناكەن و نایخۆن، دەتوانن ئەوەندەی ئەوانەی، كە ئەمكارە ئەنجامدەدەن، تەندروست بن.

لەڕاستیدا، هەندێك خوێندنەوە پیشانیدەدات، ئەو مناڵانەی شیری مانگا دەخۆنەوە، لە مەترسییزیاتر بۆ تووشبوون بە ڕەبۆ و هەناسە تەنگی، كولیك ( قۆڵنج =Colic)، و ئیلتیهاباتی گوێدا دەبن.

شیری مانگا ئێسكەكان بەهێز دەكات
ئەمە بیروباوەڕێكی بەربڵاو لەنێو خەڵك، كە لە بڕی سەرچاوەی كەلسیۆمی پێویست لە شیردا، سەرچاوە دەگرێت، بەم پێیەش پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان شیری مانگاو تەندروستی ئێسكەكاندا بوونی نییە، لەڕاستیدا كالسیۆم بەو بڕەی، كە بڕوامان پێی هەیە، ڕەگەزێكی سەرەكی بۆ تەندروستی نییە.

لە توێژینەوەیەكدا، كە بەهۆی زانكۆی هارڤارد لەماوەیەكی كاتی 20 ساڵە و بەئامادەبوونی 72 هەزار ژن ئەنجامدرا، دەریخست خواردنەوەی شیر یارمەتییەكی تایبەت بۆ ڕێگرتن لەپوكانەوەی ئێسك، یان شكانی ئێسك ناكات.

لێكۆڵینەوەیەكی تر لەبارەی هەندێك لەكچانیتری هەرزەكارەوە ئەوەی دەرخست، ئەوانەی كە زۆربەی كەلسیۆمی پێویستی خۆیان لەبەرهەمە شیرەمەنییەكان وەردەگرت، لەچاو ئەو كەسانەی كە شیرەمەنی كەمتریان بەكاردەهێنا، لەمەترسی زیاتر لەسترێسی شكان لە ئێسكەكانیاندا بوون.

بۆ ئەوەی بڕی كالسیۆمی پێویستتان لە جەستەدا هەبێت، پێویستتان بەشیرە.
حەزلێكردوانی شیر سەرسوڕماو دەبن ئەگەر بزانن، كە شیر باشترین سەرچاوە بۆ كالسیۆم بەهەژمار نایەت، هەندێك كەرەستەی خواردنی وەك دانەوێڵەكان‌و ناوكە خۆراكییەكان، سەوزە گەڵادارەكان‌و لۆبیا، هەروەها دەتوانن پێویستی جەستەی ئێوە بەكالسیۆم دابینبكەن.

شیری كەمچەوری لە قەڵەوی منداڵان ڕێگری دەكات
ئەگەرچی هەندێك ڕێنمایی خۆراكی بەكارهێنانی شیری كەمچەوریی وەك شێوازێك بۆ ڕووبەڕوبوونەوە لە قەڵەوی وەسف لێوە كردووە، بەڵام ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك ئەوەی دەرخست كە شیری كەمچەوری ڕێگری لە قەڵەوبوونی منداڵان ناكات.

بەڵگەی باش بوونی هەیە كە ئەوە دەردەخەن، بەكارهێنانی میوەكان و سەوزەكان، شێوازێكی باشتر بۆ شەڕكردن لەگەڵ قەڵەوی لە قۆناغی منداڵیدایە.

ئێوە دەتوانن ئەوەندە، كە حەزی لێدەكەن، شیر زۆر بخۆنەوە.
كەسانێك كە بڕوایان وایە شیر بۆ تەندروستی باشە و پێویستە، لەم باوەڕەدان كە بڕی بەكارهێنانی هەرچەندەی شیر بەدرێژایی ڕۆژ هیچ كێشەیەك دروستناكات. بەڵام بەكارهێنانی زیاتر لەڕادەی شیر،  دەتوانێت ئاسەواری تەندروستی جددی بەدواوە بێت.

لەتوێژینەوەكدا بە ئامادەبوونی 60هەزار ژن كە لە تەمەنی نێوان 39تا74ساڵدا بوون، دیاریكرا خواردنەوەی سێ پەرداخ شیر یان زیاتر دەتوانێت مەترسیی مردن و شكانی ئیسكەكانی سمت زیاتر بكات. هەروەها هەندێك خوێندنەوەیتر ئەوەی دەرخستووە، كە بەكارهێنانی لەڕادەی شیر دەتوانێت مەترسی تووشبوون  بە بەردی گورچیلەو شێرپەنجە زیاتر بكات.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved