هه‌ڵه‌بجه‌؛ پڕۆژه‌یه‌ك ساڵانه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 40 ته‌ن ماسی هه‌یه‌

sharpress.net

567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/12/2018‌

شارپرێس:
لە شاری هەڵەبجە پڕۆژەیەكی گەورەی بەخێوكردنی جۆرەكانی ماسی سەلەموون و كارب و قاسمە هەیە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 40 تۆن ماسی هەیە.

پڕۆژەكە لەسەر رووبەری دوو دۆنم زەوی بنیادنراوە و كێڵگەیەكی گەورەی بەخێوكردنی ماسی و چەندین جۆر پەلەوەر و كشتوكاڵ لە خۆدەگرێت، كۆمپانیای گەردین بۆ بەرهەمە ناوازەكان سەرپەرشتی كارەكان دەكات.

حامید ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری كێڵگەكە، لەو بارەیەوە به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند، "پڕۆژەكە یەكەم پڕۆژەی لەو شێوەیە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ بەخێوكردنی ماسی سەلەموون و كارب و قاسمە، جگە لەوەش بۆ یەكەمجار گەنمەشامی رەنگاوڕەنگمان بەرهەمهێناوە و چەندین جۆری تر پەلەوەر و كشتوكاڵ دەكەین". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پڕۆژەكە ماوەی چوار ساڵە كراوەتەوە و هەوڵ دەدەین لەو كارانەی ئەنجاممان داوە جێگا دەستمان دیار بێت".

پڕۆژەكە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 15 تۆن ماسی سەلەموون و 25 تۆن ماسی كارب و قاسمەی هەیە، بەڵام سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە داوای هاوكاری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری دەكەن بۆ پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەكەیان.

حامید ئیسماعیل رونیشیكرده‌وه‌، "لەم كێڵگەیەدا جگە لە بەخێوكردنی ماسی، نزیكەی 13 جۆر پەلەوەری جۆراوجۆر بەخێو دەكەین كە هەندێكیان بۆ یەكەمجارە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان، هەروەها لە بواری كشتوكاڵدا چەندین جۆر دانەوێڵە و سەوزە و میوەمان كردووە و بۆ یەكەمجار توانیمان گەنمە شامی رەنگاوڕەنگ بەرهەم بهێنین". 
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved