سەربازێک لە تەنیشت ئیمانوێل ماکرۆن بورایەوە

sharpress.net

1928 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/12/2018‌

شارپرێس:
سه‌ربازێكی فه‌ڕه‌نسی بورایه‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ ته‌نیشت ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وه‌ستابوو، دواتر له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی هاوڕێیه‌وه‌ هه‌ڵگیرایه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی رووسیا توده‌ی ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وتارده‌خوێنێته‌وه‌ و سەربازێک کە تەنها مەترێک لە ماکرۆنەوە دوورە، دەبوورێتەوە.

له‌كاتی بوورانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كه‌دا ئیمانوێل ماكرۆن هه‌وڵده‌دات فریای سه‌ربازه‌كه‌ بكه‌وێت، به‌ڵام سه‌ربازه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌سه‌ر زه‌وی، دوای پچڕاندنی وتاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك دواتر ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ وتاردان.


ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved