جوانترین وێنەی دیقە بەرز لەجیهاندا لە "شار پرێس"ەوە ببینن

sharpress.net

1117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/12/2018‌

شارپرێس:
ئاژانسی "بیزینێس ئینسایدەر" وێنەیەکی بەدیقەی زۆر بەرزی تۆمارکردووە کە پەیوەندی بە کۆمپانیای jingkun Technologes ەوەیە.

ئەم کۆمپانیایە کە بە BigPixelبەناوبانگە، ئەم وێنەیەی لەسەر بورجی ئوڕینتاڵ پرێل لە‌شاری شانگهای چین تۆمار کردووە.

بەوتەی ئەم کۆمپانیایە ڕوونی و دیقەی ئەم وێنەیە 195گێگا پێکسڵە.

ئەم کۆمپانیایە باس ئەوە دەکات ئەم وێنەیە زیاتر لە 8ملیۆن بینەری هەبووە.

ئەم کۆمپانیایە (Big Pixel)هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات، ڕەسمەکانی ئەم کۆمپانیایە 2هەزارجار بەرزتر لە وێنەی ئاساییترە کە بە کامێراکان دەگیرێت.


ئەم وێنەیە کە وێنەی ڕۆژێکی هەتاوی لەشانگهایە، سێیەمین وێنەی گەورەی جیهان و  یەکەمین وێنەی گەورە لە ئاستی ئاسیایە.

بەوتەی BigPixel ئەمە یەکەمین وێنەی پانۆراما بە سەدان ملیۆن پێکسڵە. لەئەنجامدا دەتوانین ئەم وێنەیە ئەوەندە زووم ونزیکیش بکەینەوە کەشێوەی ڕووخساری کەسەکان لە شەقامەکاندا هەست پێبکەین.

ئەمەش لینکی وێنەیەکە....
هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved