گوێگرتن لە میوزیک لەلایەن منداڵانەوە چەند سودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

sharpress.net

166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/12/2018‌

شارپرێس:
مۆسێقا یەکێک لەو هۆکارانەیە کە دەبێتە هۆی چاککردنوەی کەلێنە ڕەفتارییەکانی منداڵ. چالاکی مۆسیقایی وەکوو گوێگرتن لە مۆسیقای حەزلێکردوو interestو هەڵبژاردوو، و لیدانی گیتار، دەتوانن وەکوو بەهێزکەرەوەیەک لەشارەزایی و ڕەفتارەکانیان سوودی لێ دەبینرێت.

ڕیچارد ڕستاک، نووسەری کتێبی زەینی منداڵ دەڵێت، فێرکردنی مۆسیقا بایەخێکی زۆری هەیە. چونکە لەڕێگای مۆسیقاوەیە، کە ڕادەی فێربوون لەبواری جۆراوجۆری وەکوو زمانناسین، بیرکاریزانی، ئەندامناسی و ڕۆحیە بە گشتی، زیاتر دەبێت. کاتێک کە منداڵان لەگەڵ مۆسیقادا دەجوڵێن و گوێی لێدەگرن، نسبەت بە جووڵەی  ئەندامانی جەستەی خۆیان ئاگایی پەیدا دەکەن،  هێزی هاوڕێکی و هەماهەنگی ئەندامانی جەستەیان زیاتر دەبێت و لەئەنجامدا جەستەی منداڵان بۆ جووڵەی وەرزشی کە لە داهاتوودا ئەنجامیدەدات، ئامادە دەبێت.

کاتێک کە منداڵانمان لە یارییە گروپی و دەستەییەکاندا بەشداری دەکەن و پێکەوە گۆرانی دەڵێن و لە کەرەستەی مۆسیقا سوود دەبەن، بەشێوازی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ خەڵکانیتر ئاشنا دەبن و لەم ڕێگەیەوە چیژ دەبەن.

بەشێوەیەکی گشتی مۆسیقاو فێرکردنی ئەو لە ساڵانی سەرەتای ژیان کە باشترین ساڵەکانیی گەشەکردن و پەروەردەکردنی لێهاتووی مۆسیقای منداڵه، کلیلی سەرکەوتنی منداڵ لە ساڵانی داهاتووتریدا دەبێت.

مۆسیقا بڕوا بەخۆبوونی منداڵ زیاتر دەکات. مۆسیقا، سەرنج و تەرکیزی منداڵ بەرز دەکاتەوە و دواجار لە قۆناغی خوێندندا منداڵ کەمتر تووشی کێشە دەبێت.

مۆسیقاو گۆرانی وتن، بەهۆی بەکاربردنی وشەی جۆراوجۆر، ڕادەی ئاستی وشە فێربوونی منداڵ زیاتر دەکات و هەنگاوی کرداری فێربوونی منداڵ لەبارەی بابەتی جۆراوجۆری وەکوو چەمکەکانی بیرکاری، ژمارە و ڕەنگەکان زیاتر دەکات.

مۆسیقا، وەکوو یەکێک لەدەرمانە شیاو و سوودبەخشەکان بۆ منداڵان ناسراوە، که دەتوانێت لە کەمکردنەوەی تێکهەڵچوونی منداڵان و کەلێنە ڕەفتارییەکانیان، بۆ نموونە شەڕەنگێزی کاریگەرە.

٭خەسڵەتەکانی مۆسیقای شیاو بۆ منداڵان:

باتۆنێکی سادە بێت
ڕیتمەکانی با بەردەوام و بەهێز بێت
بەدەنگی تاڕادەیەک بەرز لێبدرێت
لەپارچەی کوورتی مۆسیقا پێکهاتبێت

٭ پێشنیارگەلێک لەبارەی مۆسیقاو منداڵان

منداڵان لە ئاراستەی مۆسیقای جۆراوجۆر وەکو، گەڕۆک(ِناوچەیی) و کلاسیکدا دابنێن، بەمشێوەیە، منداڵ بەرەو مۆسیقا ڕادەکێشرێت و لەداهاتوودا بەپێی ئەوەی کە بیستوویەتی، مۆسێقای حەزلێکردووی خۆی هەڵدەبژێرێت.


ئەگەر دەنگتان خۆشە، لەگەڵ منداڵدا ئەو گۆرانیەی کەحەزی لێدەکەن، پێکەوە بیڵێنەوە. ئەگەر دەنگێکی ناخۆشتان هەیە بۆ منداڵەکە شریتێک لەو شیعرانەی کەحەزی لێدەکات دابین بکەن. منداڵ بەهۆی شریتەوە شیعر وگۆرانی فێر دەبێت، لەگەڵ شریتەکەو منداڵەکە، ئێوەش شیعر و گۆرانییەکە بڵێنەوە.

نابێت مۆسیقا و گۆرانی بەشێوازێکی بەردەوام بۆ لێبدەن، بەڵکوو کاتی دیاریکراوی بۆ دابنێن و بڕەخسێنن و مۆسێقای بۆ لێبدەن.

کاتێک کە منداڵ جەوی هەیەو خۆشی و شادی دەکات، بۆ ئەو مۆسیقا لێبدەن.
هـ ـ ر






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved