شارپرێس:
پێگه‌یه دیبکای ئهلهكترۆنی
ئیسڕائیلی چه‌ند نهێنییه‌كی تازه‌ی ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا له سوریا و لێكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه پێگه‌ی دیبکا ئهلهكترۆنی ئیسڕائیلی بڵاوکردووەتەوە "بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
له سوریا كشانه‌وه‌یه‌كی به‌شییه و یه‌كجاری نییه، چونكه گریمانه‌ی
ئه‌وه ده‌كرێت كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات و ڕۆژئاوای عێراق بڵاوه‌یان
پێبكرێت بۆ ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانی چه‌كی ئێرانی بۆ حزبوڵای
لوبنانی له سوریا".
پێگه‌ی"دیبكا"
باسی له‌وه‌ش كردووه "گۆڕانكاری هه‌یه له بڵاوه‌پێكردنی شوێنی ڕۆكێته‌كانی"ئێس
300" ی ڕوسی كه ده‌كرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات بڵاوه‌یان پێبكرێت و هه‌ڕه‌شه‌ش
نین بۆ سه‌ر ئیسڕائیل".
پێگه‌كه ڕاشیگهیاندوە "کشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا به گشتی كاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر كورده‌كان و
ته‌نها و ته‌نها بانگەشە میدیاییه و به‌س، ئه‌مریكاش كاری كردووه و كاریش ده‌كات
بۆ پشتیوانیكردن له كورده‌كان".
ئه‌و پێگه وتوشیەتی "هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و ئه‌مریكا ( ئه‌ردۆگان و تڕه‌مپ) له 14 ی ئه‌م مانگه
ئه‌و پرسه‌یان به‌تێر و ته‌سه‌لی تاوتێكردووه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی
ئه‌نجامیانداوه كه دواتر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای به‌دواداهات.
پێگه عیبرییه‌كه ئه‌وه‌شی وتوە "ووڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لەپێشهاتێکی نوێ‌دا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوری شاری
"ئه‌نبا" ی عێراق دروستكردووه كه نزیكه له سنوری سوریا.
ئه‌و پێگه ئه‌له‌كترۆنییه
كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگای موسادی ئیسڕائیلی وتیشی "ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی تازه له نێوان ئه‌مریكا و توركیا و ڕوسیادا واژۆكراوه، گه‌واهی
ئه‌و ڕاستییه‌ش گواستنه‌وه‌ی ڕۆكێته‌كانی"ئیس 300" ڕوسییه بۆ شاری"دێرزور"
له سوریا كه به‌ته‌نیشت سنوری عێراقه‌وه‌یه".
جێی باسه كه پێشتریش
ئه‌و پێگه ئیسڕائیلیە ئه‌وه‌ی دووپاتكردبووه "كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا
له ڕۆژی 4 شه‌ممه و ته‌نها 5 خولهك پێش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی تڕه‌مپ، ووردودرشتی
ووردهكای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له سوریا به "نه‌تانیاهۆ" ی
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاندووه".
قه‌لغانی
هه‌ر ئه‌و پێگه‌یه ڕازگرییه باسی لەوەشکردوە "بنیامین ناتهانیاهۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ"مایك
بۆمبیۆ" ی وه‌زیری ده‌ره‌وه
و"جۆن بۆڵتۆن" ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كردووه
و باسیان له‌و كرده سه‌ربازییه ئیسڕائیلییهی كردووه كه ناوی"قه‌لغانی فوڕات"
ه و بڕیاره ته‌لئه‌بیب دژ به حزبوڵای لوبنانی ئه‌نجامی بدات، ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه
كه هیچ شتێك جێگه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی نییه و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌ر له
ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باكوری فوڕات ده‌مێننه‌وه، ئه‌و هێزانه‌ش ڕێگه ناده‌ن هێزه‌كانی
ئێران و پاشكۆكانی كه له ڕۆژئاوای عێراقن بێنه ناو سوریاوه یان هاوكاری حزبوڵای
لوبنانی بكه‌ن".
پێگه عیبرییه ئه‌له‌كترۆنییه‌كه
ئه‌وه‌شی وتووه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌نیاهو له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا ئاگاداریش نه‌بووبێت،
ئه‌وا دوو كه‌سایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه "ئه‌ردۆگان و پۆتن" ن ئاگایان
له ورده‌كاری ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا بووه".
ئه‌و پێگه ئیسڕائیلییه
ئاشکراشی کردوە "سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه خودی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه
"جیمس جێفری" ی ڕاوێژكاره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی ناردوه بۆ سوریا كه ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی
نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان واژۆ بكات سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا
له باكوری سوریا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا ده‌كشێته‌وه یان به‌جێی دێڵێت".
پێگه عیبرییه‌كه به‌وه
كۆتایی به‌و ڕاپۆرته‌ی هێناوه كه ووتوویه‌تی "پێویسته له‌سه‌ر ئیسڕائیل كرده گریمانییه
سه‌ربازییه‌كه‌ی "قه‌لغانی باكور" دژ به حزبوڵا ته‌واو بكات و خۆشی بۆ
لێكه‌وته‌كانی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ئاماده بكات".
سەرچاوە عربی SPUTNIK
وه‌رگێرانی : لوقمان
حاجی قادر
هـ ـ ر