پیاوێك نیو سەدەیە ئۆتۆمبیل لێدەخوڕێت‌و یەك سەرپێچی هاتووچۆی نەكردووە

sharpress.net

505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/12/2018‌

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی "رأس الخیمە"ی رێزی لەپیاوێك گرت، كە ماوەی نیو سەدەیە ئۆتۆمبیل لێدەخوڕێت‌و هیچ سەرپێچییەكی یاسایی نەكردووە.

ئەو پیاوە ناوی سەعید راشد ئەحەمەد بەلهون، بووەو لەساڵی 1969 شۆفێری دەكات، كە دەبێتە 50 ساڵ‌و هیچ سەرپێچییەكی یاسایی لەسەر تۆمارنەكراوە.

رۆژنامەی "البیان"ی ئیماراتی بڵاویكردەوە، بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ مەراسیمی رێزلێنان بۆ ئەو پیاوە ئیماراتییە رێكخراوە، 

بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئەو شارەی ئیمارات، لەچوارچێوەی پلانی ستراتیژی بۆ كەمكردنەوەی سەرپێچییەكانی هاتووچۆ رێزی لەو شۆفێرە گرتووە.

هـ ـ ح
 






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved