ساڵی 2030 رێژەی مردن بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە زیاد دەبێت

sharpress.net

199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/12/2018‌

شارپرێس:
ئیڤان ستیلیدی بەرێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی خانەی شێرپەنجەیی رایگەیاند، رێژەی مردن بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە بەرز دەبێتەوە.

ئیڤان ستیلیدی راشیگەیاند، كە رێژەی بەرزبوونەوەكە 1.5 دەبێت لەچاو ئەو رێژەیەی ئێستا هەیە، ئەوەش لەساڵی 2030.

هەروەها رایگەیاندووە، بۆ ساڵی 2030 رێژەی مردن دەگاتە 13.5 ملیۆن كەس، كە ئێستا رێژەی مردن بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە 8.2 ملیۆن كەسە.

ئیڤان ستیلیدی ئەوەشی راگەیاند، رێژەی تووشبوونیش بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە لەساڵی 2030 زیاد دەكات، كە ژمارەی تووشبووەكان دەبێتە 21 ملیۆن كەس.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved