لەمەولا ڕەگەزی جوجكەكان پێش هاتنە دەرەوەیان لەهێلكەكە دیاریدەكرێت

sharpress.net

343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/12/2018‌

شارپرێس:
پڕۆژەیەكی ئەڵمانیا بەسوودوەرگرتن لە تیشكی لێزەر رەگەزی جوجكەكان پێش لەهێلكە دەرچوونیان دیاریدەكات.

ئاژانسی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، كە زانایان ڕێگایەكیان دۆزیوەتەوە تا بتوانن پێش لەوەی جوجكەكان لە هێلكە بێنە دەرەوە، ڕەگەزەكەیان دیاریبكەین.
 
ئەو پڕۆژە نوێیە ناوی  Seleggtە رێگە بەزانایان دەدات، ڕەگەزی جوجكە پێش لەوەی، كە لە هێلكە بێتە دەرەوە، دیاری بكەن. بەمشێوەیە دەتوانرێت جوجكە ڕەگەز نێرەكان پێش لەهێلكە دەرچوونیان لەنێو ببەن.

لودجێر بێرلو، بەڕێوبەری ئەو پڕۆژەیە دەڵێت: جوجكەكان بەزۆری بۆ گۆشت، یان هێلكەكانی ئەوان پەروەردە دەكرێن، بەڵام جوجكە ڕەگەز نێرەكان هێلكەكەر نین و كێشی ئەوان بە استێك ناگات، كە بۆ بەرهەمهێنانی بازرگانی گۆشتی ئەوانیان پێویست بێت، بۆیە ئەمە هەنگاوێكی باشە بۆ لەناوبردنیان.

ئەو تەكنۆلۆجیایە نوێیە هاوكاری خاوەن دەواجینەكان دەكات، كە ڕەگەزی جوجكەكانیان بۆ دیاری ببێت، كە پاش 9 ڕۆژ لەئەنكۆباسیۆن (Incubation)  دەتوانرێت هێلكە جوجكە ڕەگەز نێرەكان بناسیت و بیكەیت بەخۆراكی ئاژەڵانی ترەوە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved