بــۆ خــانــمــان.. سوودەكانی یۆگا لەسەر مێشك

sharpress.net

172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ئەو خانمە پیرانەی، كە یۆگا دەكەن، ئەستورایی زیاتر لە ناوچە گیرۆدەبووەكانی مێشك لە یادگەو سەرنجدانیاندا هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە بە بەراورد لەگەڵ ژنانی تەندروست، كە جوڵەی كەمتر دەكەن، ئەو ژنانەی یۆگایان دەكەن لای چەپی مێشكی ئەوان ئەستوورایی زیاتری هەبوو.

بەقسەی لێكۆڵەران ئەمە هەنگاوێكی باشە ، چونكەی بەزۆری كێشەو گرفتەكانی ناسین و ناسینەوە بەتێپەڕبوونی تەمەن لەم ناوچانەی مێشك و یادگە كەمتر دەبێتەوە.

ئەو دۆزینەوە لەسەر سكانكردنی مێشكی 50 ژن بوو، كە هێشتا نەسەلمێنراوە یۆگا كاریگەری لەسەر گۆڕانی پێكهاتەی مێشكی كەسەكان هەیە.

ئێلیسا كوزارا، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە لەنەخۆشخانەی ئاڵبێرت ئەنیشتاینی بەڕازیل، دەڵێت: جیاوازی یادگەو مێشك لەهەموو ئەو كەسانەی تا ئێستا یۆگایان كردووە، بەرچاو دەكەوێت.

هەروەها وادێتە بەرچاو ڕاهێنانی یۆگا خاوەن كاریگەری نۆرۆپلاستیك(Neuroplasticity) و خۆڕێكخەری و سازگاری لەسەر مێشك هەیە، كە دەتوانێت سوودەكانی تری تەندروستی وەك هەڵسوكەوت و خوو، ناسینەوەشی‌ بەدوادا بێت.

لەرابردوودا تیمی لێكۆڵینەوە كاریگەری پۆلەكانی هەفتانەی یۆگایان لەنێوان 25 خانمی بەتەمەن، كە نیشانەكانی سەرەتای كێشەكانی یادگەیان هەبوو، لێكدانەوە بۆ كرد. 

بەشداربووان بە شێوازێكی لەناكاو ‌12 هەفتە یۆگاو 12 هەفتەش یارییەكانی مێشكیان پێكرا، لە كۆتاییدا هەردوو دەستەكە لە تێست Testی ستاندەری یادگەدا كارایی زیاتریان بوو، بەڵام لەو كەسانەی یۆگایان زیاتر دەكرد، گۆڕانكاری زیاتری بەدەركەوت.

سوودەكانی یۆگا لەسەر مێشك بەهۆی پشوودانەوەی مێشك لەبەر سترێسی ڕۆژانە بووە، یان پێدەچێت ڕاهێنانەكانی یۆگا كاریگەری ڕاستەوخۆتری لەسەر هاوتایی مێشك هەبوو بێت.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved