وێنەی هۆكینگ‌و تاتچەر دەخرێتە سەر دراوی بەریتانی

هەمەڕەنگ

26/12/2018‌ 1324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شانشینی یەكگرتوو پلان دادەنێت بۆ ئەوەی وێنەی ژمارەیەكی هەڵبژێرداو، كە نزیكەی هەزار كەسی مەزنی مێژووی بەریتانی تێدایە، بخاتە سەر دراو لەجۆری 50 جونەیهی ئیستەرلینی.

لە دیارترین ئەو كەسایەتیانە زانای بەناوبانگی بواری فیزیا –ستیڤن هۆكینگ- و سەرۆكی وەزیرانی پێشووتری بوریتانیا – مارگرێت تاتچەر- و ژنە زانای بواری بیركاری – ئادا لۆفلایس-.

پارێزگاری بانكی ئینگلتەرا – مارك كارنی- لە كاتێكی پێشتری ئەمساڵدا رایگەیاند، دراوی بۆلیمەری نوێ بەهۆی دەسكەوتی بەریتانی لەزانستدا ئاهەنگ دەگێڕێت.

بانكی ئینگلتەرا هەروەها رایگەیاند نزیكەی 230 هەزار ناو پێشكەش كراون لەپرۆسەی كاندیدكرندا و بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوە تاكو 14 ی دیسەمیەر، پاشان رێژەی ناوی لیستەكە بۆ 992 كەسی شایستە دابەزیوە.

لیستەكە ناوی تریشی لە خۆ گرتوە، بۆ نموونە زانای بواری كۆمپیوتەر – ئالان تورینج- و ژنە زانای بواری فیزیا – رۆزالیند فرانكلین- و ژنە زانای بواری كیمیا – دوروسی هودجكین ..هتد.

لیژنەی راوێژكاری بۆ پیتە بانكییەكان بەردەوام دەبێت بۆ هەڵبژرادنی لیستی كۆتایی و پێشبینی دەكرێت رووی نوێی جۆی 50 جونەیهی ئیستەرلینی لەهاویندا ئاشكرا بكرێت.

ئەم جۆرە دراوە بەرزكراوەتەوە بۆ چاپكردنی جۆری پلاستیكی و دیارە دراوی كاغەز لە ساڵی 2020 ەوە چاپ ناكرێت.، بریاریشە ئەم جۆری 50 جونەیهیە شوێنی كاغەزی ئێستا بگرێتەوەو پێشرەوانی شۆرشی پیشەسازی لەنمونەی – ماسیۆ بۆلتۆن و – جیمس وات – لەخۆ بگرێت.