نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

کوردستان

26/12/2018‌ 1364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 50 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ چوار‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 50 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەنزمبوونەوە كردووەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 137 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 151 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح