عێراق: ڕۆژانە نزیکەی ٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک هەناردەی جەیهان دەکرێت

عیراق

26/12/2018‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەێنت " ئاستی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهان لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە جێگری دەهێڵنەوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "ئاستی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهان لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە جێگری دەهێڵنەوە و بەشی زۆری بەرهەمی نەوتیش بۆ پاڵاوگەکان باکور دەنێردرێت".


هاوکات فەرید جارید بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی باكور ڕایگەیاندوە "ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکوک لە ئێستادا  نزیکەی٣٧٠ هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا".


فەرید جارید وتوشیەتی "تیمی تەکنیکی کۆمپانیای بی پی لە کەرکوک تاوتوێی پلانێک دەکەن بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوتی شارەکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩".


ئەمەش دوای ئەوەدێت، مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە ئاستی بەرهەمی نەوت زیاد بکات بۆ ئەوەی شوێنی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی جیهان بگرێتەوە کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران دروستبووە.

هـ ـ ر