تورکیا بەنیازە بەپشتیوانی ھەندێک لایەنی کوردی بچێتە قوڵایی خاکی سوریاوە

sharpress.net

5152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/12/2018‌

شارپرێس:
تا دێت ساتی هێرشی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان نزیكده‌بێته‌وه‌، شارپرێس-یش ورده‌كاریی هێرشه‌كه‌ی توركیا بڵاوده‌كاته‌وه‌.

توركیا ده‌چێته‌ قوڵایی سوریاوه‌

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، توركیا پلانی داناوه‌ كه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی بۆ نێو خاكی سوریا ده‌كات، هاوكات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وانه‌ی نزیكن له‌و وڵاته‌وه‌، ته‌وقی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ مه‌نبه‌ج بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ توركیا له‌پێشه‌وه‌ی هێڵی هێرشبردن‌و چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانیش له‌پشته‌وه‌ ته‌وقی هه‌سه‌ده‌ بده‌ن.


ئه‌مریكا له‌به‌شداریكردنی چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان له‌هێرشه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج ناڕازییه‌

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی هۆشداریدایه‌ توركیا له‌وه‌ی به‌شداریی به‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نه‌كات، ئێستا توركیا به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداریی به‌و چه‌كداره‌ توندڕه‌وانه‌ بكات، ئه‌ویش به‌كارهێنانیانه‌ بۆ ته‌وقدانی هه‌سه‌ده‌، چونكه‌ توركیا ده‌زانێت به‌بێ به‌شداریی ئه‌و چه‌كدارانه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت.


پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ به‌شداره‌ له‌پیلانه‌كه‌ی توركیا

شارپرێس ئه‌وه‌یشی زانیوه‌، پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ كه‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پڕچه‌ككراون‌و ڕاهێنانیان پێكراوه‌، به‌شداریی له‌و پیلانه‌ی توركیادا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان عێراق‌و سوریا، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ی هه‌سه‌ده‌ بونی هه‌یه‌، نه‌توانن به‌رگریی بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ دێره‌زوور.

هەرچەندە وەک خۆیان دەڵێن پیشمەرگەى رۆژ بەمەبەستى شەرکردن دژى هەدەسە ناچنە رۆژئاواى کوردستان بەلام بەهۆى ئەوەى ئەوان پشتیوانى ناراستەوخۆ لە هێرشەکەى تورکیا دەکەن و پێدەچێت ببنە بەشێک لەشەرەکەو لەکاتى روودانى شەریش لەنێوان هێزە کوردیەکان شەرعیەت بدرێت بە پەلامارى هێزەکانى تورکیا تابچنە قوڵایى ناوچەکە بەناوى پارستنى ئەمنیەتى تورکمان و عەرەبى ناوچەکە

توركیا پلانی له‌ناوبردنی یه‌كجاریی هه‌سه‌ده‌ی هه‌یه‌

گه‌رچی توركیا سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا ڕونكرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج بۆ پاراستنی سنوره‌كانی خۆیه‌تی، به‌ڵام شارپرێس زانیویه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت به‌قوڵاییه‌كی به‌رچاو له‌شكركێشی بۆ نێو خاكی سوریا بكات، به‌ته‌واوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌ ئه‌مریكا دروستكه‌ر‌و ڕاهێنه‌ریان بوو، له‌ناوببات.


حكومه‌تی سوریا ده‌توانێت ببێته‌ فریادڕه‌سی هه‌سه‌ده‌

چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، به‌ چونه‌ناوه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌، هه‌م پیلانه‌كه‌ی توركیا بۆ كۆتایهێنان به‌ هه‌سه‌ده‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌م دواتر هه‌سه‌ده‌ ده‌توانێت به‌شێوازی دیكه‌ به‌رده‌وامیی به‌ بوونی خۆی بدات.


ئێران هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی داوه‌


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئێران چه‌ندجارێك هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی له‌نێوان هه‌سه‌ده‌‌و ڕژێمی سوریا داوه‌، چونكه‌ به‌رپرسانی ئێران پێشوه‌خت له‌ نیازێكی له‌و شێوه‌یه‌ی توركیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌سه‌ده‌ ئاگادار بوون.

ڕ. ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved