شارپرێس:
رۆژنامه‌نووس گیورگى بیریزوفسكى وتارێكی له ژێرناونیشانی "ئه‌مریكا ده‌چێته ده‌ره‌وه" نوسیووه‌و باسی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن كۆشكی سپی كردووه و ده‌ڵێت، به ڕوون و ئاشكرایى دیاره ئه‌و هه‌نگاوه‌ى تره‌مپ هه‌ژموونى توركیا له‌ناوچه‌كه فراوانتر ده‌كات.
رۆژنامه‌نووس گیورگى بیریزوفسكى له وتاره‌كه‌یدا كه له ڕۆژنامه‌ى "گازیتاڕو" بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، بڕیارى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ی له سوریا له هه‌موو جیهاندا مشتومڕى به‌دوا خۆیدا هێناوه، كۆشكى سپیش به‌ڵێنى ئه‌وه‌یداوه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت له داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ى میدیاكانى ئه‌مریكا و به تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌ى "واشنتۆن پۆست"، ئاره‌زووى دۆناڵد تره‌مپ بۆ پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیادا هۆكارى كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى بووه له سوریا.
رۆژنامه‌نووس گیورگى بیریزوفسكى هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له‌م باره‌شه‌وه تره‌مپ له باره‌ى سووریاوه به ده‌ق به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیای وتووه، "ده‌زانى، ئه‌وێ بۆ تۆیه. من ده‌چمه ده‌ره‌وه".
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه تیۆدۆر كاراسیك، شاره‌زاى Gulf State Analytics بۆ ڕۆژنامه‌ى "گازیتارو" وتوویه‌تى، "به ڕوون و ئاشكرایى دیاره ئه‌م هه‌نگاوه‌كه‌ى تره‌مپ هه‌ژموونى توركیا له‌ناوچه‌كه فراوانتر ده‌كات، كارتێكى گریمانه بۆكراوه و واشنتۆن ئه‌توانى له به‌رامبه‌ر مۆسكۆدا یارى پێ بكات".
رۆژنامه‌نووس گیورگى بیریزوفسكى ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ به به‌جێهێشتنى سوریا ده‌به‌ستێته‌وه به دووباره ئاره‌زووكردنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ڕوسیا‌و ده‌پرسێت، ئه‌م هه‌نگاوه بۆچى؟ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ش به‌وه ده‌داته‌وه، كه "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه له ئێستادا سوریا له 100% پاشكۆى ڕوسیایه، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه هه‌رچى ڕووده‌دات به بڕیارى مۆسكۆیه.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامى هه‌یه و چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش به ڕوونى واتاى ئه‌وه‌یه كه ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى تره‌مپ ده‌سته‌ى گشتى سوپاسالارى وڵاته‌كه‌ى خۆى ناچار كردووه، كه دووباره پێداچوونه‌وه به خۆیاندا بكه‌ن و پلانى تازه دابڕێژن.
سه‌ربارى ئه‌مه‌ش هێشتا گریمانه‌ى نه‌كشانه‌وه له خاكى سوریا له ئارادایه، ئه‌وه‌ش چه‌ندینجار له ئه‌فغانستان دووباره‌بووه‌ته‌وه، چونكه زۆرجاران سیاسییه ئه‌مریكییه‌كان باسیان له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان كردووه له‌و ووڵاته، كه‌چى هه‌ر ماویشنه‌وه.
ه.م