نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

27/12/2018‌ 663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی 8% بووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 3.69 دۆلار بەرێژەی 8.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 46.22 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 54.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە پێشتر نرخەكەی بۆ 49.93 دۆلار دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی نەوت بەهۆی ئەو نا ئارامییەی بەهۆی گەشەی ئابووری لەجیهان هەیە دادەبەزێت، كە دابەزینەكەی كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح