بەندەری چابەهاری ‌ئێران.. دەروازەیەك بۆ بازرگانی ئاسیای ناوەندی

جیهان

27/12/2018‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەكانی هیندستان لەو باوەڕەدان، بەندەری چابەهاری ئێران بۆ هیندستان دەروازەیەكی بازرگانی بۆ ئاسیای ناوەندییە.

ڕۆژنامەی سیاسی هیندستان تایمز (The Times of India)   لەهەواڵێكیدا بڵاویكردەوە، ئێران بەسوودوەرگرتن لەبەندەری ستراتیجی چابەهاری لە نێو دەریای عومان بەشێوەیەكی فەرمی بازرگانی بۆ هیندستان ڕەخساندووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە هیندستان  وا بەرنامەی داڕشتووە لەڕێگەی ئەم بەندەر و لەنگەرگایەوە، كاڵا بۆ ئەفغانستان و وڵاتانی تری ئاسیای ناوەند بنێرێت.

ئێران وێستگەی بەندەری چابەهار بۆ ماەی 18 مانگ و لەئەگەری پێویست بەتازەكردنەوەشی بەهیندستان پێشكەشكردووە.

ئەو گرێبەستەە وڵاتی ئێران و هیندستان لە مانگی فیبریوەری 2018دا واژووكرا، كە لە ڕەوتی گرێبەستی بازرگانی نێوان ئێران و هیند و ئەفغانستان گرنگی هەیە.

بەوتەی كاربەدەستانی هیندستان، ئەم لەنگەرگایە دەتوانێت ڕكەبەری بەندەرگای "گوادێر"ی پاكستان بێت، كە وێستگەی سەرەكی بۆ پەیوەندی نێوان چین و وڵاتانی ئاسیای ناوەندە لە ڕێگەی زەریای هیندییەوەیە.

ئەمریكا دژی بەندەری چابەهار هیچ سزایەكی لەدوای دەستپێكی گەڕی دووەمی سزاكانی لەدژی ئێران لە سەر ئەم بەندەرە دانەناوە، كە ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی پەیوەندییە بازرگیانیەكانی خۆی لەگەڵ هیندستان تێكنەچێت، ئەم بەندەرەی لەڕێزی سزاكای وڵاتی ئێران دانەناوە و لەئێستاشدا ناوەندێكی پشتپێبەستووی گرنگی ئابووری ئێران لەداوی سزاكانی ئەمریكایە.

هـ ـ ح