بەرهەمهێنانی دژە ئیلتیهابێك لەژەهری مێش هەنگ

sharpress.net

219 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/12/2018‌

شارپرێس:
ژمارەی بەكتریا بەرگریكارەكان لە بەرانبەر "ئەنتیبایوتیك (Antibiotic)یان = دژە چڵك و دژە ئیلتیهاباتەكان"  ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایەو زانایان هیوادارن ژەهری مێش هەنگ بۆ بەرهەمهێنانی ئەنتی بایوتیكێكی بەهێزتر یارمەتی لێوەربگرن.

ئاژانسی نیوو ئەتڵەس New Atlas ئاماژە بەوە دەكات، ئەمڕۆكە ژمارەی بەكتریا خۆڕاگڕەكان لە بەرانبەر ئەنتی بایۆتیكەكان ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایەو زانایان هیوادارن له ژەهری مێش هەنگ ئەنتی بایوتیكێكی بەهێز دروستبكەن و یارمەتی لێوەربگرن.

توێژەرانی زانكۆی MITبە لێكۆڵینەوە لە ژەهری مێش هەنگ ئەنتی بایوتیكێكیان لەودا دۆزیوەتەوە.

لێكۆڵەڕان پێش لەمە دەیانزانی كە ژەهری مێش هەنگ پیپیتید (Peptide)ی تێدایە كە ئەمیش پێكهاتوو لە ئەمینۆ ئەسیدamino acidی لكێنراو بەیەكەوەیە، كە توانای فراوانی بۆ كوشتنی بەكتریاكانی هەیە. بەڵام  كێشەی سەرەكیی پیپیتیدەكان ژەهراوی بوونی ئەوانە، كە زیان بە خانەكانی جەستە دەگەیەنن.

توێژەرانی زانكۆیMIT بۆ زاڵبوون لەسەر ئەم كێشەیە، خەریكی لێكۆڵینەوە لە ژەهری جۆرە مێش هەنگێك لە ئەمریكای باشوور بەناویPolybia paulista خۆ خەریكبوون.

یەكێك له پیپیتیدە بەكتریاكوژەكان لە ژەهری ئەم مێش هەنگەدا نزیكەی 12ئەمینۆ ئەسید بوو، كە بەدەستكاریكردنی ئەو لە تاقیگەدا، دەتوانرێت ئەنتی بایۆتیكێكی شیاوی لێ بەرهەم بهێنیت.

لێكۆڵەڕان لە ئێستادا خەریكی لێكدانەوەی ڕادەی كارایی ئەم ئەنتی بایۆتیكە بەرهەمهاتووە بۆ لەنێوبردنی بەكتریای جۆراوجۆرن و دەڵێن بەسوودبردن لەو دەرمانانەی كە بەمشێوەیە بەرهەمدێن، دەتوانرێت ئیلتیهاباتی هەناسەو هاوشێوەكانی ئەو لاببەیت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved