لەمەولا بەكاتژمێری زیرەك دەتوانیت پەستانی خوێنت بپێویت

sharpress.net

143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/12/2018‌

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەلكترونیكی یابانی ئومرۆن(Omron) یەكەمین كاتژمێری دەستی زیرەك، كە دەتوانێت پەستانی خوێنی كەسەكان بپێوێت، پیشانی بینەرانیدا.

كاتێك، كە باسی كەرەستەو پێداویستی پزیشكی دەكرێت، ناوی كۆمپانیای ئۆمرون وەك یەكێك لە باشترین كۆمپانیاكانی كەرەستەو ئەدەواتی پزیشكی دەدرەوشێتەوە، كە ئێستا ئەو كۆمپانیایە توانیوێتی كاتژمێرێكی دەستی زیرەك دروستبكات، كە دەتوانێت پەستانی خوێنی كەسەكان بپێوێت.

ئۆمرون، كۆمپانیایەكی ئەلكترۆنی ژاپۆنییە، كە لە بواری بەرهەمهێنانی پێداویستی پزیشكی و ئەلكترۆنیكی، ئۆتۆماتیك و ئۆتۆماسیۆنی (automation)ی پیشەسازی و پارچەی ئەلكترونیكی ئۆتۆمبیل، پزیشكی و كەرەستەی چاودێری تەندروستی چالاكی دەكات.

كاتژمێری زیرەكی ئاماژە پێكراو ناوی (HeartGuide)ە، و دەتوانێت چاودێری لێدانی دڵ و چلۆنایەتی خەوی بەكارهێنەران لە شەو و ڕۆژدا بكات، كە ئەو كاتژمێرە دەتوانێت پەستانی خوێنی كەسەكان لە كاتی هۆشیای و بێداریدا بپێوێت، بەڵام بەشێوازێك دیزاین نەكراوە، كە ئەمكارە لە كاتێكدا بەكارهێنەران خەوتوون، ئەمكارەیە بكات.

كاتژمێری(HeartGuide)  پێدراوەكانی خۆی بە پڕۆگرامێك ڕێكدەخات و بەهۆی ئەو بەكارهێنەران دەتوانن لە ڕادەی پەستانی خوێن، لێدانی دڵ و شێوازی خەوی خۆیان ئاگادار ببنەوە.

هەڵبەت جێی ئاماژە پێكردنە، بڕیارە پڕۆگرامی ئەم كاتژمێرە زیرەكە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو ببێتەوە و بگاتە دەستی خەڵكەوە، كەبەكارهێنەرانی ئەم پڕۆگرامە بەهۆی ئەم بەرنامەوە دەتوانن لیستی مانگانەی ڕادەی لێدانی دڵ، پەستانی خوێن و چۆنیەتی خەوی خۆیان لێ بڕوانن.

كۆمپانیای ئۆمرون لەگەڵ لێكۆڵەران و پسپۆڕانی زۆر بۆ گەشەپێدانی ئەم كاتژمێرە زیرەكە هاوكاری كردووە.

 ئەو كەرەستانەی كە لە سیستەمی ئەم كاتژمێرەدا بەكارهاتوون، زیاتر لە (دنكە برنجێك) نین. بەگووتەی ئەم كۆمپانیایە، ئەم مەچەك بەستە لە شتێك دروستكراوە كە پێنج بەرانبەر بەهێزتر لە پۆڵایە.

كاتژمێری دەستی زیرەكی HeartGuide لەلایەن ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانی (FDA) ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا دانیپیادانراوەو بەمزوانە دەگاتە دەستی هەموان.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved