سوپای بەریتانیا ڕۆبۆتێکی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی بەکار دێنێت

sharpress.net

293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/12/2018‌

شارپرێس:
سوپای بەریتانیا بەنیازه لە ڕۆبۆتی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبی پێشکەوتوو بە کامێرای ورد و  لەمسەوە سوود لێ ببات، تێچووی بەرهەمهێنانی هەریەکێک لەم ڕۆبۆتانە نزیکەی 1ملیۆن پۆند مەزندەکراوە.

لەم ڕۆبۆتانە بۆ پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکان لە شەقامەکانی لەندەن و ناوچە جەنگیەکان سوودی لێ دەبینرێت و تا ئێستاکە چوار ڕۆبۆت لە ڕۆبۆتانە، تەسلیمی سوپای بەریتانیا کراوە. ئەم ڕۆبۆتە هەشت هەفتەیەک تاقیکراونەتەوە.

سوپای ئەم وڵاتە دەیەوێت 56ڕۆبۆتی پووچەڵکردنەوەی بۆمب لە ئەستۆیدا بێت. ئەمەش بەشێک لە گرێبەستی 55ملیۆن پۆندی لەگەڵ کۆمپانای بەرگری ئەمریکایی (هێریس کورپوریشن)ە.


ڕۆبۆتە ئاماژە پێکراوەکان، ئامادەکراو بە کامێرای ورد و  وباسکێکە کە گۆڕانکاری تیادا دەکرێت، کە بە یارمەتی ئەو بۆمبەکە پووچەڵ دەکاتەوە.

ئەم ڕۆبۆتە لە ئێستادا سیستەمێکی تەیار بە توانستی لەمسەوەیە کە بەوان ئەو ئیجازە دەدات کاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمب، ئەوان هەستبکەن، بەمشێوازە ڕۆبۆتەکان باشتر دەتوانن بۆمبەکانی کەنار شەقامەکان کونتڕۆڵ بکەن.

دەگووترێت سوپای بەریتانیا لەدەیەی 1970ی زاینییەوە لە ڕۆبۆتە پووچەڵکەرەوەکانی بۆمب سوود دەبات.
هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved