گەر 40ساڵ تەمەنتان تێپەڕاندووە بۆ تەندروستی باشترتان ئەم خاڵانەی خوارەوە بخوێننەوە

sharpress.net

5284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/12/2018‌

شارپرێس:
ڕۆڵی خواردنەکان لەدوای تەمەنی 40ساڵییەوە زۆر گرنگن، چونکە بە زیادبوونی تەمەن میتابولیسمی جەستە کەمدەبێتەوە، هاوڕێکی هۆرمۆنەکان دەگۆڕێن و هۆکاری تووشبوون بە زۆر نەخۆشیی درێژخایەن دوای تەمەنی 40ساڵییەوە دەستپێدەکات بەم‌ پێیە پاراستنی ڕجێمێکی خواردنی تەندروست لەم تەمەنەدا، لە زۆر دۆخی مەترسیدارت کەمدەکاتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشیێە درێژخایەنەکان، پێویستی زۆربەی خانمان و پیاوان بەهەندێک خواردنی تایبەت زیاتر دەبێت، کە لێرەدا ئاماژە بەهەندێکیان دەکەین.

تووڕکە سوورە(Rubus)
زۆر لە نەخۆشیێەکانی هەرسکردن لە خانمانی 40ساڵ بەرەوسەر تریش، پەیوەندی بەکەمبوونەوەی تەندروستی ڕیخۆڵەو هەرسنەبوونی خواردنەکانەوە هەیە.

کەمبوونی مەوادی فیبری لە خواردندا، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیەیە. پسپۆڕانی خۆراک ڕاسپارەی ئەوە دەکەن، ڕۆژانە دەبێت 20تا 30غەرام فیبر لە ڕێگەی خواردنەوە بێتە ناو جەستەوە. ئەمە لەکاتێکدایە خواردنی کوپێک تووڕکە سوورە، زیاتر لە 8غەرام فیبری تێدایە.

  نیسک
 ئەم ماددە خۆراکییە نەتەنها یارمەتی هەرسی فیبر دەدات، بەڵکوو پڕ لە مەادی موغەزی وەکوو پڕۆتین و ئاسنە و ڕێژەی شەکری خوێن لە سنووری تەندروستبووندا ڕادەگرێت.

کولەکەی زەرد
لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی نیشتیمانی شێرپەنجەی ئەمریکا ئەوەی دەرخستووە، کە کارتنوئیدەکان(Carotenoid) وەکوو بیتاکاروتێن(β-Carotene)،لە کەمکردنەوەی تووشبوون بە زۆر لە شێرەنجەکان بەتایبەت شێرپەنجەی سینگدا سوودبەخشە. هەموو سەوزەواتە سوور و زەرد و وەنەوشەیی و پڕتقاڵی و هەروەها سەوزە گەڵا تۆخەکان، پڕ لە کارتنوئیدەکانن. گێزەر و کولەکەی زەرد، لەڕاستیدا بە ئەستێرەکانی بیتاکاراتون بەهەژمار دێن.

تەماتە
بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە و چارەسەرکردنی شێرپەنجە، جگە لە بیتاکاراتۆن، ئەنتی ئۆکسیدانێکی خۆراکی بەناوی لیکۆپین(Lycopen) لە ڕێگرتن لە شێرپەنجەدا دەورێکی گرنگی هەیە. میوەکان و سەوزەواتە سوور ڕەنگەکانی وەکوو- تەماتە، شووتی، پاپایا (Papaya)و بیبەری سوور، هەموویان لە سەرچاوەیەکی باش لە لیکۆپینن. باشترە ئەوەش‌ بزانن لێنانی تەماتە لەڕاکێشانی لیکۆپینی هەبوو لەودا یارمەتیدەر دەبێت.

تۆوی کەتان

ڕۆنی تۆوی کەتان بۆ کۆنتڕۆڵی کۆڵیستڕۆڵ زۆرباشە، بەڵام گرنگتر لەم دانەوێڵانە، دانەوێڵەکانی تۆوی کەتان پڕ لە ئۆمێگا3یەو بوونی لە بەرنامەی خواردندا پێویستە. بەم دانەوێڵانە دەتوانن نەخۆشیێەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجە و ئیلتیهاباتی جەستە کەمبکەنەوە.
هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved