خۆراکە ڕێگرەکانی بەردەم کۆڵیستڕۆڵی خوێن بناسن

sharpress.net

2276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/12/2018‌

شارپرێس:
هەندێک مەوادی خۆراکی دەتوانن ئاستی کۆڵیستڕۆڵ بێننە خوارەوە، لەئەمڕۆوە زیادکردنی ئەوان بە خواردنەکان دەتوانێت لە کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵدا سوودبەخش‌بێت.

گوێز، پڕ لە چەوری تەندروستە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵی خراپ LDLدەدات. بادەم و بەندوق و فستەقیش ئاوا تایبەتمەندییەکیان هەیە.

لوبیاو دانەوێڵەکان(جۆ) فیبری تواوەیان هەیە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵ دەدەن. کارناسان سوودبردن لەم دوانە لەجێی گۆشتدا لە ژەمیی نیوەڕوان و ئێواراندا ڕاسپاردە دەکەن.

ئەڤۆکادۆش پڕ لە ئەسیدی چەورییsaturareەکانە، کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵیLDL بدات.

زۆر لەمەوادی خۆراکی گیایی بەشێوازێکی سروشتی ئیستڕۆڵ Sterol و ئیستانۆڵ Stanol یان تێدایە،کە لەو مەوادانەن کە ڕووبەڕووی کۆڵیستڕۆڵ دەبنەوە.

بەکارهێنانی 2تا3غەرام   ئیستڕۆڵ و ئیستانۆڵ لەڕۆژدا دەتوانێت 10%تا15% لە کەمکردنەوەی LDLدا هاوکاربێت و ڕیسکی نەخۆشیێەکانی دڵ لە 20%کەمبکاتەوە.

هەندێک خواردنیتر کە پڕ چەورین، کۆڵیستڕۆل زۆر بەرزتر لەڕادەی خۆی دەکەنەوە، کە ئەمانیش بریتین لە گۆشتی سوور، کەرەی خۆمانە و ...هتد.
هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved