شارپرێس:
نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3 به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی.
به‌پێی رۆیته‌رز، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی برێنت به 53.34 دۆلار مامه‌ڵه پێوه‌ده‌كرێت و 18 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساسی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكاش به 45,62 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخه‌كانى نەوتی خاو له چه‌ند رۆژی رابردوودا نزمترین نرخى لە ماوەى زیاتر لە ساڵێکدا تۆمارکرد، ئەوەش لە ژێر فشارى بەردەوامى ترسەکان لەبارەى ئابورى جیهانى و کەڵەکەبوونى نەوتەوە لە بازاڕەکاندا.
ه.م