شارپرێس:
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
دواى په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى سوریا و بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌لاتى سوریا و هه‌ره‌شه‌كانى توركیا به داگیركردنى ناوچه‌كه ، ڕووداوه‌كان به خیرایى گوزه‌رده‌كه‌ن و گۆرانكارییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى و سه‌ربازى سوریا خیراتربوون. له هه‌نگاوێكى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرادا یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل بۆ پاراستنى شارى منبج و ناوچه‌كه ، به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ ڕاى گشتى بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
"له‌ژێر سایه‌ى هه‌ره‌شه به‌رده‌وامه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ناوچه‌كانى باكورى سوریا و وێرانكردنى ناوچه‌كه و وه‌ده‌رنانى دانیشتوانه سیڤیله‌كانى هه‌ر وه‌ك له جه‌ڕابلوس و ئه‌عزاز و باب و عه‌فریندا كردیان، ئێمه له یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل ڕایده‌گه‌یه‌نین كه دواى كشانه‌وه‌مان له ناوچه‌ى منبج حۆمان بۆ شه‌ڕى داعش و گروپه تیرۆرسته‌كانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌لاتى فوڕات و ناوچه‌كانى دیكه ته‌رخانكرد، بۆیه داوا له ده‌وڵه‌تى سوریا ده‌كه‌ین كه له خاك و گه‌ل و سنوردا به‌یه‌كه‌وه‌یه‌ن و هاوبه‌شین، هێزه چه‌كداره‌كانى بنێرێته ناوچه‌كه و له بنه‌كانیدا جێگیر بێت و ناوچه‌كه بپارێزێت له هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا".
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه "ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ"له پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا له نێوان هێڵى هێزه‌كانى سه‌ربازى شارى منبج و ده‌وروبه‌رى و هێزه سه‌ربازییه‌كانى توركیا و لایه‌نه پاشكۆكانى بڵاوه‌یان پێكراوه.
پێگه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى متمانه‌پێكراوه‌وه زانیاریان پێگه‌یشتووه كه حكومه‌تى سوریا هێزه سه‌ربازییه‌كانى خۆى له ناوچه‌ى لادێنشینى منبج بڵاوه‌پێكردووه و تیایدا جێگیر بوون، هێزه‌كان له ناوچه‌كانى "عون و هێڵى پیشه‌وه‌ى جه‌ڕابلوس و ناوچه‌ى دیكه‌ى ناوچه‌ى لادێنشینى منبج" جێگیركراوان، ئه‌م بلاوه‌پێكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریا له ناوچه‌كه دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا هات كه كرده‌یه‌كى سه‌ربازى دژ به شارى منبج و ناوچه‌ى ڕۆژهه‌لاتى فوڕات ئه‌نجام ده‌دات و ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرێت.
پێگه‌كه دوێنى 5 شه‌ممه 27 ى دیسه‌مبه‌ر گه‌یشتنى ده‌یه‌ها چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازى بۆ ناوچه‌كه ڕاگه‌یاند كه سه‌ده‌ها له هێزه سه‌ربازییه‌كانى حكومه‌تى سوریا و چه‌كداره پاشكۆكانى گه‌یاندۆته ناوچه‌ى لادێنشینى باكورى سوریا، سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كان ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و پشتیوانییه سه‌ربازییانه گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كانى نزیك شارى منبج، سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه هاتنى ئه‌م هێزانه‌ى حكومه‌تى سوریا له چوارچێوه‌ى هه‌مانگكارییه‌ك دابووه له نێوان حكومه‌تى سوریا و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات.
هاتنى ئه‌م هێزانه هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى جێگیرى سوپاى ڕوسیا بۆ ناوچه‌ى "عه‌ریم"كه هێزه‌كانى سوریاى تێدا جێگیر كراوه، ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى شارى منبج و سوپاى شۆڕشگێران له ئاماده‌باشییه‌كى ته‌واودان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ریكى نه‌خوازراو له ناوچه‌كه، هێزه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكاش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و سوڕان به ناوچه‌كه‌دا، هیه سه‌ربازییه‌كانى توركیا و پاشكۆكانیشیان هێشتا له‌ناوچه‌كانى خۆیاندا له سه‌نگه‌ردان.
پێگه‌كه ڕاشیگه‌یاند كه ده‌وریاتى هێزه‌كانى ئه‌مریكا هێشتا له ناوچه‌ى منبج و لادینشینه‌كه‌ى له‌گه‌ڕان و سوڕاندان ، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌وریاتى هاوبه‌شى سه‌ربازى ئه‌مریكى – توركى له ساجور ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن كه هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان ناوچه‌كانى قه‌لغانى فوڕات و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى شارى منبجه.
سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كه‌ش بۆ پێگه‌ى نابراو ڕایگه‌یاند كه له راپۆرتێكى ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به ڕاپرسییه‌ك له شارى منبج دا كه دوو ڕۆژى خایاندووه هاتووه كه دانیشتوانى ناوچه‌كه دژى هاتنى سوپاى توركیان و ئه‌و ڕاپۆرته‌ش بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا نێردراوه.
ئه‌و خۆسازدانه سه‌ربازییانه‌ش له كاتێكدان كه ده‌رویاتى سه‌ربازى ڕوسى له ناوچه‌ى عه‌ریم له‌كاردان كه هه‌م هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا و هه‌م هێزه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى شارى منبجى لێ جێگیرن، هێزه‌كانى ڕوسیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه دواى ئه‌وه‌ى پاشه‌كشه‌یان لێكردبوو .
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه چه‌ند چه‌كدارێكى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى كه وازیان هێنابوو و دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا چوونه ریزى قه‌لغانى فوڕاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له دانیشتوانى ناوچه‌كه كردووه كه تۆڵه‌یان لێده‌كه‌نه‌وه ، یه‌كێك له‌وانیش سه‌ركرده‌یه‌كى "ئه‌حرارى شه‌ڕقیه‌یه" كه به هه‌ڕه‌شه له دانیشتوانى ناوچه‌كه ده‌كات و كورده‌كانیش به بێ باوه‌ڕ ناوده‌بات. ئه‌و هێزانه‌ى سه‌ر به توركیا تووشى جۆریك له پشێوى بوون به هۆى ئه‌وه‌ى پێش 24 كاژێر فرمانى خۆئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ هاتووه و ئێستاش دۆخه‌كه گۆڕاوه و فرمانه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
پێگه ئه‌له‌كترۆونییه‌كه ئه‌وه‌شى زانیووه كه بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى ڕوسیا و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى پاسه‌وانى سنور له نزیك گونده‌كانى "جب حه‌مرا و بوغاز و خالیده و كورهیوك" ى ناوچه‌ى لادێنشینى ڕۆژئاوا و باشوورى عاریمه بووه، له هه‌مان كاتیش‌دا هێزه‌كانى سوپاى سوریاش له‌و ناوچانه بڵاوه‌یان پێكراوه.
جێى باسه له‌و ناوچه‌یه ماوه‌یه‌كه هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى شارى منبج و هێزه‌كانى سه‌ر به قه‌لغانى فوڕات بۆمبابارانى یه‌كتر ده‌كه‌ن و هه‌ردوولاش تووشى زه‌ره‌ر و زیان هاتوون.