ئەو 10 زانکۆیەی جیهان کە زۆرترین زانای ناوداریان هەیە

sharpress.net

690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی تۆێژینەوەک، لیستی ئەو وڵات و زانکۆیانەی کە زۆرترین پشکیان لە ژمارەی زانایانی ناودار هه‌یه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

ناوەندی(universityworldnews) ئامارێکی بڵاوکراوەی لەبارەی زانایانی زانکۆی وڵاتانەوە خستووەتەڕوو، کەبەپێی ئەم ئامارە بڵاوبووە، چین لە7/9% لە ژمارەی گشتی زانایانی ناوداری جیهان بەخۆیەوە تایبەتکردووە. ئەم ژمارەیە نسبەت بەساڵی 2014کە9/5%بووە، نزیکەی لە2%زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

لێکۆڵینەوەکان پێشاندەری ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێکۆردداری ژمارەی زانایان لە سەرانسەری جیهانە، لە ئێستاشدا ئەمریکا 2هەزار و 639زانای هەیە.

لەساڵی 2018بەریتانیا لە9%ی زانایانی بەناوبانگی تایبەت بەخۆی کرد، و بەدوای ئەو چین بە 7/9%، ئەڵمانیا بە5/9%، ئوستڕالیا4/0، هۆڵەندا بە 3/1%، کەنەدا بە 2/7%، فەڕەنسەبە2/4%و سویسڕا بە2/2و ئیسپانیا بە1/9%لە ڕیزبەندەکانی تردا بوون.

 ئەم 10 وڵاتە بەڕیزبەند لە82/7%ی زانایانی ناوداری جیهان پێکدێنن، وڵاتانێک کە لە بواری زانستدا، پێشکەوتنی پەسەندراویان هەبووە.

هەروەها ئامارەکان پیشاندەری ئەوەن، کە سەنگافۆرە، چین و ئوستڕالیا هەروەها پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە زیادبوونی ژمارەی زانایانی بەرجەستەدا هەبووە.

لە ساڵی 2014سەنگافۆرە 17زانای ناودار و لەساڵی2018شدا 40 زانای بەناوبانگی لە 21بەشدا هەبووە، کە ئەم ژمارەیە زیادبوونی لە135%ییە.

چینیش هەروەها بە زیادبوونی ڕێژەی لە126%ژمارەی زانایانی ناوداری خۆی لە 122زاناوە بە 276کەس لە ساڵی 2018دا گەشەپێداوە.

ڕێژەی گەشەی زانایان بۆ ئوستڕالیاش لە112%بووە. لەگەڵ ئەوەی کە زۆر لە وڵاتان گەشەیان بەخۆیانەوە بینیوە، یابان وڵاتێکە کە لەم نێوەندەدا کەمبوونەوەی لە بواری  زانای بەناوبانگ و هەڵکەوتوودا هەبووە، ژمارەی زانایانی یابان لە 98کەسەوە لە ساڵی2014ەوە، بە64کەس لە ساڵی2018ەدا گەیشتووە.

لیستی 10زانکۆی پێشەنگی جیهان کە زۆرترین ڕێژەی زانای هەڵکەوتووی و ناوداری هەبووە، بەمشێوەیەی خوارەوەیە.

1_زانکۆی هارڤارد (186)
2_ زانکۆی ئیستێنفۆرد (100)
3_زانکۆی کالیفۆرنیا، برکلی(64)
4_زانکۆی ئۆکسفۆرد (59)
5_زانکۆی واشینگتۆن لە سێنت لوئیس (51)
6_زانکۆی کالیفۆرنیا-لۆس ئەنجلۆس(47)
7_زانکۆی کالیفۆرنیا-سەنتیەگۆ(47)
8_دامەزراوی تەکنۆلۆجیای ماسۆچۆست (45)
9_زانکۆی پنسیلڤانیا(44)
10_زانکۆی دوک (44)


ڕ. ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved