ڤیدیۆ.. هۆكاری شینبوونی ئاسمانی نیۆیۆرك ئاشكرادەكرێت

sharpress.net

672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/12/2018‌

شارپرێس:
پۆلیسی ئەمریكا هۆكاری شینبوونی ئاسمانی ویلایەتی نیۆیۆرك ئاشكراكرد، كە ئەو دیاردەیە مشتومڕی دروست كردووە.

رووداوەكە شەوی پێنج شەممەی رابردوو بینراو لەو بارەوە چەند ڤیدیۆیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، كە لەتەواوی ویلایەتەكە بینراوەو باس لەوە دەكرا، كە ئەوە رووداوی گەردوونی بووە.

بەپێی سەرچاوەكانی پۆلیس ئەوە رووداوێكی تەقینەوە بووەو لەگەڕەكی كوینزی شاری نیۆیۆرك بووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكانی پۆلیس بەهۆی تەقینەوەكەوە هیچ كەسێك بریندار نەبووە، بەڵام تائێستا نازانرێت سەرچاوەی تەقینەوەكە چی بووە.

هەروەها پۆلیس رایگەیاندووە، كە ئەوان لە لێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبن‌و لەبارەی ئەوەش وردەكاری زیاتر دەخەنەڕوو.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved