دوای 120 ساڵ لەراخستنی فەرشی كۆشكێكی توركیا دەشۆرێت

sharpress.net

696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/12/2018‌

شارپرێس:
دوای 120 ساڵ لەراخستنی فەرشی كۆشكێكی توركیا هەڵگیرا، ئەوەش بۆ كاری شۆردن‌و پاككردنەوەی.

ئەو كۆشكەی 120 ساڵە فەرشەكانی راخراوە لەتوركیا ناوی كۆشكی "یلدیز"، كە فەرشەكانی هۆڵی سەرەكی "هركە" بۆ شۆردن دەرهێنراون.

ئەو فەرشانە لە ساڵی 1897 دروستكراوەو لەو هۆڵە داخراوە، كە كۆشكەكە كۆشكێكی مێژووییەو هی سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییە.

فەرشەكانی هۆڵی "هركە" لەو كۆشكە 468 مەتری چوار گۆشەیەو كێشی فەرشەكانیش دەگاتە سێ‌ تۆن، كە گەورەترین فەرشی جیهانە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved