قسەی ئەنجلینا جولی بۆ پرسی خۆكاندیدكردنی بۆ سەرۆكی ئەمریكا

sharpress.net

386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/12/2018‌

شارپرێس:
دوور نییە، ئەنجلینا جولی ئەستێرەی هۆڵیوودی ئەمریكی بچێتە دینای سیاسەت‌و خۆی بۆ سەرۆكی وڵاتەكەی كاندید بكات.

ئەنجلینا جولی لەمیانی بەرنامەیەكی رادیۆی "بی بی سی 4"، ئەو خواستەی خستەڕوو، كە دوور نییە بچێتە بواری سیاسی‌و خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكی ئەمریكا.

ئەو هەڵوێستەی جولی 43 ساڵ دوای ئەوە هات لەبەرنامەیەكە پرسیاری ئەوەی لێكرا، كە ئایا دەچێتە بواری سیاسی‌و لەو كایە ئەسپی خۆی تاو دەدات‌و خۆی كاندید دەكات بۆ سەرۆكی ئەمریكا.

جولی لەوەڵامدا وتی: من لەدنیا سیفەتێكم هەیە، ئەوەیە، كە هەر شتێك بمەوێت دەیكەم، بۆ سیاسەت‌و سەرۆكایەتی ئەمریكاش راستە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved