تایبەتمەندییەكانی ڕۆنی كوردی لەدیدی پزیشكی كۆن‌و كوردەواری

sharpress.net

3642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/12/2018‌

شارپرێس:
لەمڕۆدا باسكردنی ڕۆنی باش لەنێو خەڵكیدا بووەتە شتێكی باو، بەپێچەوانەی پزیشكانیشەوە، پسپۆڕانی پزیشكی كۆن، یان كوردەواری دەڵێن، سوودوەرگرتن لە ڕۆنی ئاژەڵی پێشەنگی بە بەراورد ڕۆنەكانی ترەوە باشە، چونكە لەشیرەمەنییەكانەوە بەدەستهاتووە و تایبەتمەندی شیری هەیە. 

هەروەها بەپێی وتەی پزیشكانی ڕۆنە ئاژەڵییەكان لەمڕووەشەوە سوودبەخشن، كە ئاژەڵ بە خواردنی خۆراك  و پڕۆسەیەكی تایبەت، خۆراكی زیادە بەچەوری دەگۆڕێت و لە جەستەدا تانشێن نابێت‌و لەمیتابولیزمی جەستەدا هاوكار دەبێت.

هەڵبەت ڕۆنی ئاژەڵی بڕێكی زۆر لەئەسیدە چەورییە saturareەكانە، كە  بە بەراورد ڕۆنە گیایی و ڕووەكییەكانەوە زیانێكی زۆرتری بۆ ژیانی كەم جووڵەی ئەمڕۆ هەیە.

 لەم بابەتەدا تایبەتمەندی و خەسڵەتی ڕۆنی ئاژەڵی لە پزیشكی كۆن، یان بەدیوێكی تر كوردەواری بۆ ئێوە دەخەینەڕوو.

تایبەتمەندیی ڕۆنی ئاژەڵی بەپێی پزیشكی كوردەواری

ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار
ڕۆنی ئاژەڵی دەبێتە هۆی زیاتربوونی كۆڵیستڕۆڵی باش و كەمكردنەوەی كۆڵیستڕۆڵی خراپ لە جەستەدا و بەكارهێنانی ئاستێكی هاوتایی ئەوە و لە ڕێگرتن لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارو جەڵدەدا كاریگەرە. 

لەمبارەیەوە لێكۆڵەڕه ئەنجامدراوەكان بەهۆی لێكۆڵەرانیش ئەوەیان دەرخستووە كە ئەمجۆرە ڕۆنە بۆ تەندروستی دڵ سوودبەخشە و دەبێت لە بەكارهێنانی ڕۆنە پیشەسازییەكانیتر واز بهێنرێت. 

دابینكردنی وزە
ڕۆنی ئاژەڵی پڕ لە ئەسیدە(acidus)چەورییەكانە، كە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەهۆی جگەرە ڕادەكێشرێت و وەك سەرچاوەیەكی وزە لە جەستەدا سوودی لێ دەبینرێت. لەمڕووەوە بەكارهێنانی ئەم ڕۆنە، وزەی پێویستی جەستە بەتایبەت بۆ منداڵان و هەرزەكاران لە دۆخی گەشەكردندا دابیندەكات.

دابینكردنی ڤیتامینەكان و مەودای خۆراكی پێویست
ڕۆنی ئاژەڵێ پڕ لە ڤیتامینەكان و پێكهاتەی خۆراكی پێویست بۆ جەستەیە. ڤیتامینەكانیA.D.K.E ئەسیدە چەورییەكانی ئۆمێگا٣ و ئۆمێگا٦، پڕۆتین و....هتد، لە ماددەی سوودبەخشی هەبوو لەم ڕۆنەدایە. 

ئەم ڕۆنە كەلۆری زۆری هەیە و لەمڕووەوە بەكارهێنانی ئەو بۆ گەڕاندنەوەی وزەی جەستە ی نەخۆشەكان، ژنانێك تازە منداڵیان بووە و منداڵان زۆر سوودبەخشە.

بوونی ئەنتی ئۆكسیدانی دژە ڤایرۆس كە سەرچاوەی ئەو، 
بەرهەمە ئاژەڵییە ئاڵفخۆرەكانە، یەكێكی تر لە تایبەتمەندییەكانی ڕۆنی ئاژەڵی لە پزیشكی قەدیمدایە. 

هەروەها ئەم ڕۆنە پڕ لە ئەسید بوتریكە (Butyric acid)  كە دەبێتە هۆی پشتیوانیكردن لە دیوارەكانی ڕیخۆڵە و هەروەها بەرهەمهێنانی وزەو لەڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی هەرسكردن و شێرپەنجەی گەدە و ڕیخۆڵەدا كاریگەرە. هەروەها لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان نیشاندا كە بڕێكی زۆر لە ئەسید بوتریك لە خانەكانیی T كوشندە پشتیوانی دەكات و سیستەمێكی بەهێز بە جەستە هەدیە دەكات.

یارمەتیدان لە دابەزاندنی كێش
باشترە بزانن بەپێچەوانەی وێناكردنی خەڵك، بەكارهێنانی ڕۆنی ئاژەڵی ئەسڵ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشەوە. ئەسیدە چەورییەكانی نێو ئەم ڕۆنە بە جەستە لە سووتاندنی چەورییەكانیتر هاوكار دەبێت و لەم ڕیگەیەوە دەبێتە هۆی لاوازیی و كەمبوونەوەی كێشەوە.

تەندروستبوونی كۆئەندامی هەرسكردن
لەگرنگترین تایبەتمەندییەكانی ڕۆنی ئاژەڵی لە پزیشكی قەدیمدا، یارمەتیدان لە تەندروستی كۆئەندامی هەرس بەهۆی بەرهەمهێنانی ئەسید بوتریكە. ئەم ماددەیە كە لە كۆئەندامی هەرسكردندا ناتەندروست بەرهەم نایەت، دەورێكی تایبەتی لە پاراستنی تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵە و ڕێگرتن لە نەخۆشییەكانی وەكوو كولیت ئوڵسراتیك   (Ulcerative colitis) و كرۆن دا هەیە. بەشێوەیەكی گشتی بەكارهێنانی ڕۆنی ئاژەڵی دەبێتە هۆی تەڕەشوحی ئەسیدی گەدە و باشتربوونی پڕۆسەی هەرسی خواردنەوە.

بەهێزكردنی جەستە و ئێسك دروستكردن
لەو جێگاوە كە ڕۆنی ئاژەڵی پڕ لە چەوری سروشتی وەرگیراو لە شیرە. بەكارهێنانی ئەو بەهۆی هەبوونی مەودای وەكوو كەلسیۆم و فسفۆڕ لە بەهێزكردنی جەستە و ئێسك دروستكردندا كاریگەرە. هەروەها بەهۆی هەبوونی تایبەتمەندیی دژە ئیلتیهاب لە تایبەتمەندییەكانیتری ڕۆنی ئاژەڵییە و بەم هۆیەوە لە پزیشكی كۆندا لەم ڕۆنە بۆ مەساج سوودی لێ دەبینرێت، مەساجی جەستە بەم ڕۆنە دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی ژانی جومگەكان، هێوركەردنەوەی ژانە ماسولكەیی و ئێسكییەكان و جەستەش گەرم و گوڕ و ئێسكیش هەروا لێدەكات..

چاككردنەوەی برینەكان
لەتایبەتمەندییەكانیتری ڕۆنی ئاژەڵی لە چاكبوونەوەی برینە كەمەكان و شەفافیەتی پێست سوودی لێ دەبینرێت. لێكۆڵینەوەی زانستی ئەنجامدراو لەمبارەیەوە پیشاندەری ئەوەیە لە ڕۆنی ئاژەڵی بۆ دروستكردنی پێكهاتەیەك بۆ دەرمانكردنی برینە پێستییەكان سوود لێ ببرێت.

زیانەكانی ڕۆنی ئاژەڵی
لەگەڵ بوونی زۆری ڕۆنی ئاژەڵی، زێدەڕۆیی لەبەكارهێنانی ئەم ڕۆنە بەتایبەت بۆ كەسانی كەم جووڵە زیانبەخشە. 

بەكوورتیش هەندێك لەو خاڵانەی كە دەبێت لە خواردنیان وریابین و یان هەر ئەو نەخۆین بەمشێوەیە خوارەوەیە:

زێدەڕۆییكردن لەبەكارهێنانی ڕۆنی ئاژەلی بۆ نەخۆشانی تووشبوو بەدڵ و دەمار ڕاسپاردە ناكرێت، چوونكە  پڕ لە ئەسیدی چەورییەكانە، كە بۆ تەندروستی دڵ زیانبەخشە و دەبێتە هۆی تووندی و سەختی دیوارەی دەمارەكان. 

لەڕوانگەی پسپۆڕانی پزیشكی كۆندا، بەكارهێنانی ڕۆنی ئاژەڵی بۆ كەسانی تەندروست و میزاج سارد، بەساڵاچووان، كەسانی جگەرەكێش، كەسانێك كە كێشیان زۆرە و كەم جووڵەن، دەبێت بە وریاییەوە بەكار بهێنرێت.

بەشێوەیەكی گشتی پسپۆڕان ڕاسپاردە دەكەن، لە جۆرەها ڕۆنی ڕووەكی و ئاژەڵی دەبێت لە ڕژێمی خواردندا سوود لێ ببینرێت. ڕاسپاردەی ئێمەش ئەوەیە كە لە هەموو جۆرە ڕۆنەكان، دەبێت ڕێكخستنێك بەشێوازی مانگانە سوود لێ ببەین، چوونكە هەركام لەم ڕۆنانە ئەسیدی پێویستی جەستەتانی تیادایە.

هۆشداری لەبارەی چای سەفەری لەڕووی زیان و شێوازی بەرهەمهاتنی دروست و نادروستی ئەو

كیسە بچووكان كە لە بەرهەمهێنانی چای نێو كیسەكاندا سوودی لێ دەبرێت،  بۆ چۆنیەتی و چلۆنایەتی كاغەزی بەكارهاتوو لە  پێكهاتەی ئەم كیسانە یان (چای سەفەر)ی دەگەڕێتەوە، كە ئەگەر كاغەزەكە لە مەواددی پەسەند نەكراوەوە بێت، پێدەچێت لە پێكهاتەی  كلۆر لە نموونەی ئێپی كلرۆهیدرین دروستكرا بن. دەگوترێت ئەمجۆرە چایانە كاغەزەكانیان بە كلۆر بێڕەنگ دەكرێن، و ئەم مەسەلەیەش ئەوەندە دوور لە زەین نییە كە بەكلۆرەوە تەنرابن.

جگە لەمانەش بابەتێكیتری جێی باس لەمبارەیەوە ئەوەیە، ئەو بەرهەمانەی كە دەگووترێت لە پلاستیك و پاش ئەویش لە كاغەزی چای سەفەری یان كیسەیی سوودی لێ دەبینرێت، پێدەچێت ماددەی كیمیاوی فیتالاتیان تیادا هەبێت.

كەواتە لەپاڵ پڕۆسەی بەرهەمهاتن و زیادكردنی مەوادیتر‌ بۆ چای سەفەری، ئەگەرێكی تری ئەوەیە ئەم چایانە سوودبردن لە جۆری كاغەزەكانیان بێت. لەڕاستیدا سوودبردن لە كاغەزی ئەم كیسە سەفەریانە پێدەچێت ببنە هۆی پیسبوون بەمەوادێكی وەك فیتالاتەوە.

ماوەیەك لەمەوبەریش هەندێك زانای ئەڵمانی بەو ئەنجامە گەیشتن كە كیسەكانی چای ڕەش، هەندێك مەواد و پێكهاتەی تێدایە كە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن. كە ئەم كێشە تەندروستییەیان لە كاغەزی بەكارهاتووی چادا دۆزییەوە، چونكە بەپێی پێگەشتنەكانی ئەم لێكۆڵەڕانە مەوادێكی شاراوە بەناوی ئیپی كلرۆهیدرینی  (Aepklorhedrinn) تیادا بووە ولەو لە پیشەسازی كاغەز، پلاستیك و دەرمانی دژە قەڵاچۆكردن سوود لێ دەبرێت.

هەروەها بەپێی گووتەی ئەم  زانایانە، لەگەل پەیوەندی ئەم ماددە "ئیپی كلرۆهیدرین" لەگەڵ ئاوی گەرمدا، پێكهاتەیەكی شێرپەنجە هێنەر دروستدەبێت، كە ئەمڕۆكە لە جیهاندا كێشەیەكی نوێ لە بەشی مەواددی خۆراكی بەهەژمار دێن.

لەبارەی كاریگەرییەكان بۆ نەخۆشكەتنی مرۆڤێكی ئاساییش، لێكۆڵەڕان دەڵێن، بڕێكی زۆر لەم مەوادانە دەبێت لە جەستەدا هەبن تا مرۆڤ تووشی نەخۆشی بكەن، بۆیە بەردەوامی لە بەكارهێنانیان بەگووتەی توێژەران، گەر بەشێوەیەكی ناتەندروست بەرهەمهاتبن، لەدرێژ مەودادا نەخۆشیی خراپیان بەدوادا دێت.

لەگەڵ ئەمەشدا ئەم توێژەرانە ئاماژە بەوەشدەكەن، ئەگەر پێكهاتەی ئەوان دانپیانراو بن و لە كاغەزی باش وچاك سوود برابێت بە دڵنییاییەوە هیچ مەترسیێەكی نابێت، (واتە لە كاغەزە خراپ و بەسەرچووەكانی نێو پڕۆسەی recyclinنەبووبێت.)

هۆشداری
هەرچەندە خەڵك بەزۆری لە چای عەتردار لەمڕۆژانەدا سوود لێ دەبەن، بەڵام لەمشێوازە چایەش تا دەتوانن لە چایی بۆندار(معگر)ی سەفەری یان ناو كیسە كاغەزییەكان سوود لێ مەبەن و باشترە لە پێكهاتەی تری تامخۆشكەری  وەكوو، حیل و دارچینی و گوڵاوی سروشتی...سوود لێ ببەن و لە شێوازی ئامادەكردنی دەمكراوەی چای بۆ خواردنەوی سوود لێ ببەن.
 
لە ئێستادا لە بازاڕەكانی كوردستاندا جۆرەها چایی سەفەری دەبینرێت، كە خەڵك بەزۆری تامەكەی دەخەنە ڕوانگەیانەوە، بەڵام زۆربەی نەخۆشیەكان لە جۆری كاغەزەكە و كارلێكی كاغەز و گەرمای ئاوەكەیدا ڕوودەدات.

لە زۆر لەم بەرهەمانەشدا دەبێت كۆنتڕۆڵ و ڕەچاوی (16)ژمارەی هاوردەكراوی ناوی كۆمپانیای بەرهەمهێن وتەنانەت هاوردەكار و......چەند خاڵێكیتر لەو نموونانە، دەبێت سەرنجتان لەسەریان بێت و لەگەڵ نمرە ستاندەرەكانی خواردن و خواردنەكاندا لە تاقیگەدا دەرچووبن و بڕندەكانی ئەم بوارەش بەباشی بناسن،كە ئەمەش كاری وەزارەتە پەیونددارەكان لەمبارەیەوە تا ڕادەیەكی زۆرە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved