بەتەمەنترین بەشداربووی جەنگی جیهانی دووەم لەئەمریكادا كۆچی دوایی كرد

sharpress.net

413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/12/2018‌

شارپرێس:
بەتەمەنترین ‌و كۆنترین سەربازی شەڕی جیهانی دووەم لە ئەمریكا، كە وا پێشبینی دەكرێت بەتەمەنترینی وڵاتەكەشی بێت لەتەمەنی 112 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

"ڕیچار ئۆڤێرتۆن" ئەزموونی خزمەتی سێ ساڵی لە یەكەیەكی سوپای ئەمریكا، كە هەموو سەربازەكانی ڕەشپێست بوون،، هەروەها بەشداریكردن لە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازەكانی لە زەریای هێمندا هەبووە، بەو تەمەنەوە مردووە.

باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەساڵی 2013 كاتی خۆی بەبۆنەی ڕۆژی بەساڵاچووانی جەنگ لەو ڕێزی گرتبوو.

ئۆڤێرتوون هەمیشە دەیوت، ژیانی دووردریژی خۆی خودا بەوی بەخشیوە، بەڵام جگەرەو مەشروباتیش دەوری خۆیان هەر بینیوە.

ئەو پێشتر بە  tییەكی ناوچەیی وتبوو: "من لە 18ساڵییەوە جگەرە دەكێشم، 12دانە لەڕۆژدا"،  ئەو لەتەمەنی 30 ساڵیدا چووە نێو خزمەتی سەربازی سوپای وڵاتەكەی لەیەكەی ئەندازیاری ئاسمانی سوپادا خزمەتی دەكرد، ئەو پاش ماوەیەكیش لە هێرشی ژاپۆن بۆ لەنگەرگای پرێل هاربێر لەوێشدا خزمەتی كردبوو.

باراك ئۆباما ساڵی 2013 لەبارەی ئۆڤێرتۆنەوە وتی: ئەو لە سەردەمێكدا، كە كەشتییە جەنگییەكان بە خەڵووز كاریان دەكرد، لە پڕێل هابیر بوو، ئەو لە ئوكیناوا و ئیوجیمادا بوو. خودی ئێڤێڕتۆن لەبارەی ئیوجیماوە وتبووی، "بەس ڕەحمی خودابوو لەوێ ڕزگارمان بوو".

هەروەها ئۆڤێرتۆن لە گفتگۆیەكیتردا وتبووی، چۆن جەنازەكانی لەگۆڕەپانی شەڕەكاندا كۆكردووەتەوە و لەشەڕەكاندا لە سەنگەردابووە و گوولە بەسەریدا باریوە، كە ناوبراو  لەدایكبووی ساڵی 1906 بوو، زۆربەی  ژیانی خۆی لە شاری ئیستین گوزەراند و ساڵی پاریش بەبۆنەی 111 ساڵی تەمەنی، ئەنجوومەنی شاری ئیستین، شەقامێك كە ئەو هەفتا ساڵ لەوێدا ژیابوو، كرد‌ بە ناوییەوە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved