هۆشداری لەبارەی به‌كارهێنانی چای سه‌فه‌ری ده‌درێت

sharpress.net

892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/12/2018‌

شارپرێس:
کیسە بچووکان کە لە بەرهەمهێنانی چای نێو کیسەکاندا سوودی لێ دەبرێت،  بۆ چۆنیەتی و چلۆنایەتی کاغەزی بەکارهاتوو لە پێکهاتەی ئەم کیسانە یان (چای سەفەر)ی دەگەڕێتەوە، کە ئەگەر کاغەزەکە لە مەواددی پەسەند نەکراوەوە بێت، پێدەچێت لە پێکهاتەی  کلۆر لە نموونەی ئێپی کلرۆهیدرین دروستکرا بن. 

دەوترێت ئەمجۆرە چایانە کاغەزەکانیان بە کلۆر بێڕەنگ دەکرێن، و ئەم مەسەلەیەش ئەوەندە دوور لە زەین نییە کە بەکلۆرەوە تەنرابن.

جگە لەمانەش بابەتێکیتری جێی باس لەمبارەیەوە ئەوەیە، ئەو بەرهەمانەی کە دەوترێت لە پلاستیک و پاش ئەویش لە کاغەزی چای سەفەری یان کیسەیی سوودی لێ دەبینرێت، پێدەچێت ماددەی کیمیاوی فیتالاتیان تیادا هەبێت.

کەواتە لەپاڵ پڕۆسەی بەرهەمهاتن و زیادکردنی مەوادیتر‌ بۆ چای سەفەری، ئەگەرێکی دیكه‌ ئەوەیە ئەم چایانە سوودبردن لە جۆری کاغەزەکانیان بێت، لەڕاستیدا سوودبردن لە کاغەزی ئەم کیسە سەفەریانە پێدەچێت ببنە هۆی پیسبوون بەمەوادێکی وەک فیتالاتەوە.

هەندێک زانای ئەڵمانی بەو ئەنجامە گەیشتن کە کیسەکانی چای ڕەش، هەندێک مەواد و پێکهاتەی تێدایە، کە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، کە ئەم کێشە تەندروستییەیان لە کاغەزی بەکارهاتووی چادا دۆزییەوە، چونکە بەپێی پێگەشتنەکانی ئەم لێکۆڵەڕانە مەوادێکی شاراوە بەناوی ئیپی کلرۆهیدرینی  (Aepklorhedrinn) تیادا بووە ولەو لە پیشەسازی کاغەز، پلاستیک و دەرمانی دژە قەڵاچۆکردن سوود لێ دەبرێت.

هەروەها بەپێی وتەی ئەو  زانایانە، لەگەل پەیوەندی ئەم ماددە "ئیپی کلرۆهیدرین" لەگەڵ ئاوی گەرمدا، پێکهاتەیەکی شێرپەنجە هێنەر دروستدەبێت، کە ئەمڕۆکە لە جیهاندا کێشەیەکی نوێ لە بەشی مەواددی خۆراکی بەهەژمار دێن.

لەبارەی کاریگەرییەکان بۆ نەخۆشکەتنی مرۆڤێکی ئاساییش، لێکۆڵەڕان دەڵێن، بڕێکی زۆر لەم مەوادانە دەبێت لە جەستەدا هەبن تا مرۆڤ تووشی نەخۆشی بکەن، بۆیە بەردەوامی لە بەکارهێنانیان بەگووتەی توێژەران، ئه‌گەر بەشێوەیەکی ناتەندروست بەرهەمهاتبن، لەدرێژ مەودادا نەخۆشیی خراپیان بەدوادا دێت.

لەگەڵ ئەمەشدا ئەم توێژەرانە ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەگەر پێکهاتەی ئەوان دانپیانراو بن و لە کاغەزی باش وچاک سوود برابێت بە دڵنییاییەوە هیچ مەترسیێەکی نابێت، (واتە لە کاغەزە خراپ و بەسەرچووەکانی نێو پڕۆسەی recyclinنەبووبێت.)

هەرچەندە خەڵک بەزۆری لە چای عەتردار لەمڕۆژانەدا سوود لێ دەبەن، بەڵام لەمشێوازە چایەش تا دەتوانن لە چایی بۆندار(معگر)ی سەفەری یان ناو کیسە کاغەزییەکان سوود لێ مەبەن و باشترە لە پێکهاتەی تری تامخۆشکەری  وەکو، حیل و دارچینی و گوڵاوی سروشتی...سوود لێ ببەن و لە شێوازی ئامادەکردنی دەمکراوەی چای بۆ خواردنەوی سوود لێ ببەن.
 
لە ئێستادا لە بازاڕەکانی کوردستاندا جۆرەها چایی سەفەری دەبینرێت، کە خەڵک بەزۆری تامەکەی دەخەنە ڕوانگەیانەوە، بەڵام زۆربەی نەخۆشیەکان لە جۆری کاغەزەکە و کارلێکی کاغەز و گەرمای ئاوەکەیدا ڕوودەدات.

لە زۆر لەم بەرهەمانەشدا دەبێت کۆنتڕۆڵ و ڕەچاوی (16) ژمارەی هاوردەکراوی ناوی کۆمپانیای بەرهەمهێن وتەنانەت هاوردەکار و......چەند خاڵێکیتر لەو نموونانە، دەبێت سەرنجتان لەسەریان بێت و لەگەڵ نمرە ستاندەرەکانی خواردن و خواردنەکاندا لە تاقیگەدا دەرچووبن و بڕندەکانی ئەم بوارەش بەباشی بناسن،کە ئەمەش کاری وەزارەتە پەیونددارەکان لەمبارەیەوە تا ڕادەیەکی زۆرە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved