خواردنەوە كحولییەكان نیشانەكانی بەتەمەنی لەمرۆڤ دەردەخەن

sharpress.net

325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی خواردنەوە كحولییەكان نیشانەكانی بەتەمەنی لەمرۆڤ دەردەخەن.

توێژینەوەكە لەئەمریكا ئەنجامدراوە ، كە ئەوەشی ئاشكراكردووە، خواردنەوە كحولییەكان جگە لەدەرخستنی نیشانەكانی بەتەمەنی نەخۆشییەكانی دڵیش زیاتر دەكەن.

توێژینەوەكە لەگۆڤاری "JAMA Network Open" بڵاوبووەتەوەو ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە دەرخستنی نیشانەكانی تەمەن بەشێوەی ناوەندی بۆ ماوەی ساڵێك پێشتر دەخات.

توێژینەوەكە لەسەر 6 هەزار كەسی ئەمریكی ئەنجامدراوەو تەمەنی ئەو كەسانە لە 24 ساڵ بەرەو سەر بووەو سەرجەمی تاقیكردنەوەكان لەسەریان، كە محول خۆر بوون بەنەرێنی دەركەوتووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved