ڤیدیۆ.. دەركەوتنەكەی ئەم دواییەی میلانیا ترامپ مشتومڕی دروستكردووە

sharpress.net

894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/12/2018‌

شارپرێس:
میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تووشی سەرسوڕمانكرد، ئەوەش دوای گەڕانەوەی لەگەشتەكەی عێراق.

میلانیا ترامپ دوای گەڕانەوە لەعێراق لەبنكەی ئاسمانی ئەندرۆز بە پانتۆلێكی چەرمی رەنگ پێستی دەركەوت، كە ئەوەش مشتومڕی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە.

میلانیا لەگەڵ پانتۆڵە چەرمەكەی چاكەتێكی كورتی سەوزی لەبەر بوو، بەڵام بەهۆی رەنگی پانتۆڵەكەی وا هەست دەكرا هیچی لەپێدا نییە، كە ئەوەش سەرچاوەی مشتومڕەكەیە.

بەشێك لەبەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر وێنەو ڤیدیۆكەی میلانیا ترامپیان نووسیوە، هیچی لەپێدا نییە، وەك لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت.

پێشتریش میلانیا لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی فۆكس نیوز دەركەوت، كە رەنگی قژی بەزەرد گۆڕی بوو ئەوەش مشتومڕی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردبوو.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved