ڕۆڵی میوەی هەرمێ لەچارەسەركردنی نەخۆشییەكان

sharpress.net

410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/12/2018‌

شارپرێس:
كەسانێك، كە قەبزن هەوڵبدەن 1 تا 2 دانە هەرمێ لە ڕۆژێكدا بخۆن و پاش ئەوە پەرداخێك ئاوی شلەتێنیشی لەگەڵدا بخۆنەوە.

هەرمێ پڕە لەمادەی فیبردارە و میوەیەكی كەم كەلۆریش بەهەژمار دێت، ئەوەش بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر میوە لەلایەن پزیشكان ئەنجامدراوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكان توێكڵی هەرمێ پڕ لە ئەنتی ئۆكسان، كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.

پەیوەندی نێوان بەكارهێنانی هەرمێ و كەمكردنەوەی كێش بەرچاوەو بەوەرگرتنی فیبری لەودا دەتوانیت بزوێنەرێك بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە دروست بكەین.

كەسانێك، كە دووچاری پەستانی خوێن بوون، ئەگەر بە بەردەوامی هەرمێ بخۆن، خوێنیان پاڵفتە دەبێت‌و پەستانەكەیان كەمدەبێتەوە.

هەروەها ئاوی هەرمێ لابەری ماندوویەتی گشتی جەستەیە، كە كاتژمێر 10ی بەیانی باشترین كات بۆ دەركردنی ماندوویەتییە، كە هەرمێ لیكی نێو دەم زیاتر دەكات، لەئەنجامدا هەرسی خواردن ئاسان دەكات و بۆ بەساڵاچووانیش یەكێك لەمیوە بەسوودەكان.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved