دوای دوو یاری سیتی تامی بردنه‌وه‌ی كرد

sharpress.net

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/12/2018‌

شارپرێس:
یانەی مانچێستەر سیتی دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو یاری رابردوودا نه‌یتوانی بردنه‌وه‌ تۆماربكات، ئه‌مشه‌و بووه‌ میوانی ساوسهامپتۆن و یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه‌.

له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 20ی ئینگته‌رادا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بووه‌ میوانی یانه‌ی ساوسهامپتۆن و به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه‌.

ئه‌و بردونه‌وه‌یه‌ی سیتی به‌ڕابه‌رایه‌تی پیپ گواردیۆلا له‌كاتێكدایه‌ له‌ دوو یاری رابردوودا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆش گه‌ڕایه‌وه‌ ریزبه‌ندی دووه‌می خوله‌كه‌.
 
لە خولەکی 10 دەیڤد سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، لە خولەکی 37 پیێر ئیمێل هۆبێرگ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لە خولەکی 45 جەیمس وارد بەهەڵە گۆڵی دووەمی مانچێستەر سیتی لە خۆیان کردەوە، دوای ئەوە لە خولەکی 48 سێرجیۆ ئەگوێرۆ یانەکەی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved