شارپرێس .. حلمى ره‌سول ره‌زا
پاش هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى روياندا له په‌يوه‌ندى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا، هه‌ر له سه‌رده‌مى ئۆباما‌و گريمانه‌ى تێوه‌گلانى ئه‌مه‌ريكا له هه‌وڵى كوده‌تا نه‌زۆكه‌كه‌ى 15ى ته‌موزى 2016، ياخود سه‌رده‌مى ترمپ به‌راده‌يه‌ك كار گه‌يشته جێبه‌جێكردنى سزا له‌سه‌ر وڵاتێكى هاوپه‌يمانى وه‌ك توركيا، لێره‌دا پرسيارى زۆر دێنه ئاراوه ئايه ده‌كرێ په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ بڕياره‌كه‌ى تره‌مپدا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له باكورى سوريا به‌ره‌و باش بون بچێت؟، ئه‌و برياره‌ى به‌لاى ولاتانى سعوديه‌و ئيمارات و ئيسرائيله‌وه ناخۆش بو، هه‌روه‌ها له‌ناكاويش بو به‌لاى وڵاتانى وه‌ك روسيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌هه‌رحاڵ و له‌گه‌ل ناروونى پاڵنه‌ره‌كانى راسته‌قينه‌كانى بڕياره‌كه، به‌ڵام ناكرێ به ئاسانى تێپه‌ڕيت به‌لكو ژماره‌يه‌ك له توێژه‌ران واى ده‌بينن خاڵێكى ميحوه‌رييه و بوار بۆ مانۆڕى نوێ ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سوريا و هه‌ندێكيش واى ده‌بينن بوارى زياتر بۆ ئاڵۆزى ده‌كاته‌وه.
له ديدگاى توركياوه سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا له باكورى سوريا سياسه‌تێكى به‌رهه‌ڵستكارانه بوه‌و به‌مه‌ترسى زانيوه بۆسه‌ر ئاسايشه‌كه‌ى، به‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا پشتى ده‌به‌ست به پاڵپشتى كردنى هێزه‌كانى سورياى ديموكرات كه پێكهاته سه‌ره‌كيه‌كه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بوه‌و به لقي سورياى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌قه‌له‌م دراوه، له‌لاى خۆشيه‌وه توركيا له پۆلينى تيرۆريستاندا دايناوه‌و ماوه‌ى 40 ساڵه له‌گه‌ڵيدا ده‌جه‌نگێ، هه‌ر هه‌ژمونێكى ئه‌و رێكخراوه‌ى له‌سه‌ر سنورى سوريادا ره‌تكردۆته‌ه‌وه، ئه‌مه‌ش بوه مايه‌ى ئالۆزيه‌كى گه‌وره له‌په‌يوه‌نديه‌كانيدا له‌گه‌ل ئه‌مه‌ريكا به‌هۆى يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكاوه بۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له باكورى سوريا له رێگه‌ى راهێنان و چه‌ك و دابين كردنى پارێزگاركردن بۆيان تا راده‌ى ئه‌وه‌ى پێده‌چوو روبه‌روبونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ روبدات له حاڵه‌تى تۆپباران كردنى شوێنه‌كانى يه‌كينه‌كان له ژێر سايه‌ى هه‌بونى ئه‌مه‌ريكيدا، ئه‌م بابه‌ته‌ش توركيا ده‌يويست خۆى لێ لابدات.
دۆخه‌كه به‌ره‌و ئالۆزى زياتر ده‌رۆشت به‌تايبه‌تى كه توركيا له تيپى –ئه‌ستانه- بو، رێگاى چاره‌سه‌ريشيان جياواز بو له ئاراسته‌ى –جنێف- و له‌لايه‌كى تره‌وه توركيا هاوكاريه سه‌ربازى و ئابوريه‌كانى له‌گه‌ل روسيادا چڕده‌كرده‌وه له ميانه‌ى مامه‌ڵه‌ى –ئێس 400- و هێڵى گازى روسى بۆ ئه‌وروپا له رێى توركياوه.
سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌م ئاڵۆزى و لاوازيه له په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن و نه‌بونى بڕوا به‌وه‌ى ئه‌م دوو ولاته هاوپه‌يمانن، زۆرجاريش سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌ى وه‌بير واشنتۆن ده‌هێنايه‌وه هاوپه‌يمانێكى ستراتيژيه‌و نابێ كارێ بكات ببێته مايه‌ى مه‌ترسى بۆ وڵاته هاوپه‌يمانه‌كه‌ى، هه‌ندێ كات توركيا له‌مه زياتر پێى داده‌گرت و هه‌لسا به پرۆسه‌ى چڵه زه‌يتون له عه‌فرين، پاشان هه‌وڵيدا بابه‌ته‌كه به گفتوگۆ له مه‌نبه‌ج چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام سياسه‌تى خۆخه‌ريك كردن و دواخستنى په‌يره‌و ده‌كرد.
له چركه‌يه‌ك و په‌ره‌سه‌ندنێكدا كه زۆر كه‌سى شاره‌زاى بوارى توركيا پێشبينى نه‌ده‌كرد، په‌يوه‌نديه‌كى ته‌له‌فۆنى له نێوان سه‌رۆكى توركياو ئه‌مه‌ريكا كرا‌و تيايدا تره‌مپ ئه‌ردۆگانى ئاگاداركرده‌وه له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سوريا، هه‌ندێك توێژه‌ر ئه‌م كشانه‌وه‌يه‌يان به ده‌سكه‌وت بۆ توركيا دايه قه‌له‌م به‌شێوه‌يه‌ك له‌مه‌ودا واشنتۆن نابێته پارێزه‌رى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ده‌بنه ئامانجێكى ئاسان بۆ هێزه توركيه‌كان. لێره‌دا پێويسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ين ئه‌م بڕياره نارونى تێدايه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لايه‌نى پۆزه‌تيڤى بۆ توركيا تێدا بێت، به‌لام ده‌رگاى هه‌ره‌شه‌ى نوێ ده‌كاته‌وه له به‌رانبه‌ر روسيا و رژێمى سوريا و ميلشيا ئێرانيه‌كان له‌لايه‌كى تره‌وه، هه‌روه‌ها يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له رۆژهه‌ڵاتى فورات له روى راهێنان و پرچه‌ككردن و ژماره‌وه له‌وانه‌ى عفرين زۆرترن.
له‌م چوارچيوه‌يه‌دا ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌ك مصر و سعوديه‌و ئيمارات ريژه‌ى ناكۆكيه‌كانيان له‌گه‌ل توركيا زيادى كرد، هه‌رچه‌ند توركيا له سنورى باكورى سوريا بچيته پێشه‌وه ئه‌وا هه‌واڵى دووباره كردنه‌وه‌ى بالويزخانه‌ى ئيمارات له ديمه‌شق بلابوه‌وه، سه‌ره‌راى هه‌واڵى ديدارى نێوان وه‌فدى ئه‌منى مصرو سوريا، ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه به‌ره‌و ئالۆزبون ده‌بات. له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا توركيا ده‌توانێ هه‌لمه‌تى ديبلۆماسى ده‌سپێبكات و سنوره‌كانى له مه‌ترسى دوور بخاته‌وه و دڵنيايى بداته سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان، دياره توركيا ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه كه تواناى هه‌يه ئه‌م كاره‌انه بكات، بۆ نمونه توانى پرۆسه‌ى روسياو ئێران له ئيدلب رابگرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكران ده‌چينه سه‌ر پرسياره‌كه‌ى يه‌كه‌م ده‌رباره‌ى باش بونى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن؛ به شێوه‌يه‌ك ئه‌نقه‌ره پێويستى به تاقكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌يه له‌گه‌ل واشنتۆن له‌چه‌ند دۆسيه‌يه‌كدا له‌سه‌زوى هه‌موشيانه‌وه باكورى سوريايه‌و ئه‌وانه‌ى تريش بريتين له :
-وه‌ستانى پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له باكورى سوريا، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رچاوه‌كان ئاماه‌ى پێده‌كه‌ن له‌پاش بڕيارى كشانه‌وه‌كه‌ش ئه‌و پرۆسه‌يه به‌رده‌وامه.
-كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ى به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل دراون بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش، ژماره‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ش زياتره له پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر.
-ئه‌و شوێنانه‌ى چۆڵ ده‌كرێن بدرێنه ده‌ست سوپاى توركيا پێش كشانه‌وه‌كه.
-وه‌ستاندنى سه‌رجه‌م پالپشتيه سياسى و لۆجستيه‌كان بۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
-چونه ژوره‌وه‌ى توركيا تا سنورێكى دياريكراو بۆ ناو سوريا پێش كشانه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا.
-له ده‌ره‌وه‌ى سورياش دۆسيه‌يه‌كى تر هه‌يه سه‌باره‌ت به راوه‌دونانى رێكخراوى گويله‌ن له ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و لادانى پارێزه‌به‌ندى له‌سه‌رى و ناردنه‌وه‌ى بۆ توركيا
-تێكنه‌چونى په‌يوه‌نديه‌كان به‌هۆى ياساكانى ئه‌مه‌ريكى، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له دۆسيه‌ى پێدانى فرۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 35 دا رويدا.
-ته‌واو كردنى مامه‌ڵه‌ى كۆسيسته‌مى پاتريوت پێدانى ته‌كنه‌لۆجياى تايبه‌ت به‌و كۆسيسته‌مه به توركيا.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بكرێت به‌وه‌ى ده‌سكه‌وتێكى بۆ توركيا؛ ئه‌وا جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى سه‌ره‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ى ده‌سكه‌وته‌كه‌وه، به‌لام ده‌رباره‌ى باشتر بوونى په‌يوه‌نديه‌كان ده‌توانين بڵێين هه‌مان شته، چونكه هه‌ڵس و كه‌وتى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ل پارتى كرێكاران و رێكخراوى گويله‌ن هۆكارى بنه‌ڕه‌تى بو له خراپبونى په‌يوه‌نديه‌كان، به‌لام نه‌مانى متمانه‌ى نێوانيان پێويستى به‌كاتێكى زياتر هه‌يه، له‌گه‌ل ناڕوونى و نه‌بونى پێشبينى په‌يوه‌ست به سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌رده‌مى تره‌مپدا.