ئیسكۆ بڕیاری له‌چاره‌نوسی خۆی له‌ڕیاڵ مه‌درید دا

sharpress.net

105 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/12/2018‌

شارپرێس:
ئیسكۆی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕه‌تیكرده‌وه‌ بیر له‌ جێهێشتنی یانه‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ جێهێشتنی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئیسكۆوه‌، ئه‌و یاریزانه‌ ڕه‌تیكرده‌وه‌ بیری له‌ بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ كردبێته‌وه‌‌و وتی:"من ئێستا دڵخۆشم ‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامه‌وێت ڕیاڵ مه‌درید جێبهێڵم".

ئیسكۆ به‌ده‌ر له‌وه‌ی خواستی خۆی بۆ مانه‌وه‌ له‌ڕیاڵ مه‌درید نیشاندا، هاوكات وتیشی كه‌ ده‌یه‌وێت نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

پێشتر ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئیسكۆ زستانی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه‌ ده‌كات.

ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved