دەنگۆی سوودە زۆرەكانی خواردنی بەیانیان تەنیا "فێڵ"ە

sharpress.net

3574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
توێژینەوەك ئاشكرایكرد، كە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، خواردنی بەیانیان سوودێكی زۆری هەیە، تەنیا "فێڵ"ێكەو كۆمپانیاكان بۆ بازاڕكردن بەكاریدەهێنن.

توێژینەوەكە لەناوەندی توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشی شەكرە لەدۆسلدۆرف ئەنجامدراوەو تێدا جەختكراوەتەوە، ئەو سوودانە راست نین، كە باس دەكرێت لەخواردنی بەیانیان هەیە، ئەوەش بەپێی هەوڵی رۆژنامەی دەیلی مەیل.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەوانەی زۆر پابەندن بەخواردنی بەیانیان لەكاتی خۆی، بەرێژەی 33% تووشی نەخۆشی شەكرەو پەستانی خوێن دەبن.

توێژینەوەكە لەسەر 300 كەس ئەنجامدراوە، كە باسی لەوەش كردووە، ئەوانەی خواردنی بەیانیان دەخۆن‌و وەرزش ناكەن، زیاتر كاریگەری نەرێنی ئەو نەخۆشانەیان لەسەر دەردەكەوێت.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، ئەوانەی خواردن بەچەند ساتێك پێش خەوتن دەخۆن، زۆرترین ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشییەكانی شەكرە هەیە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved