كاریگەرییە خراپەكانی نێرگەلە كێشان‌و ئاسەوارەكانی

sharpress.net

396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
نێرگەڵەكێشان، كە لەنێو چینی گەنجەكاندا زۆرباوەو جۆرەها نەخۆشی بەدواوەیەو كاریگەری خراپ بەسەر جەستەی مرۆڤ دادەنێت.

تووشبوون بەڕەبۆو هەناسە تەنگی
بەو پێیەی بڕێكی زۆر دووكەڵ لە ڕێگەی نێرگەلەكێشانەوە دێتە نێو سی و كۆئەندامی هەناسەوە، دەتوانێت زیان بەو كۆئەندامەی لەش بگەیەنێت‌و هەستیاریان بكات، لەئەنجامدا ببێتە هۆی ڕەبۆو دروستكردنی كێشەی تر بۆ كۆئەندامی هەناسە.

ئەو منداڵانەشی، كە لە نزیك ئەواندا نێرگەلە دەكێشرێت، بەئەگەرێكی زیاترەوە، تووشی ڕەبۆو و هەوكردنی سییەكان دەبن.

جگەرەو نێرگەلەكێشان‌و تووشبوون بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە
لەو جێگایەی، كە دووكەڵی نێرگەلە هەیە منۆ ئۆكسیدی كاربۆنی   (Carbon monoxide) دروست دەبێت، كە ئەو گازە مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەكات، هەروەها كەسانی نێرگەلەكێشیش ماددەیەك بەناوی (كارسینوامبریونیكی) زیاتریان لەجەستەدا هەیە، كە ئەویش لوو و دمەڵ دروستدەكات.

بەزۆری شێرپەنجەی سورێنچك و دەم و ددان و پەنكریاس و سییەكان لەگەڵ نێرگەلە كێشان و جگەرەكێشاندا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە.

كەمكردنەوەی ڕادەی ئۆكسیجنی خوێن
بەرزبوونەوەی ڕادەی منۆكسیدی كاربۆن(Carbon monoxide )  لەدووكەڵی نێرگەلەدا پەیوندی لەگەڵ هیموگلوبیندا دروستدەكات‌و بەم هۆیەوە خوێنی كەمتر لەڕێگەی ئۆكسیجنەوە بەئەندامەكان دەگوازرێتەوە و لەئەنجامدا دەتوانێت ڕەخسێنەری داوێنێك لەنەخۆشیێەكانی وەكوو جەڵدە بێت.

زیاتربوونی نەخۆشییە ئیلتیهابییەكان
بەو پێیەی لە دروستكردنی نێرگەلەدا، ڕێنماییە تەندروستییەكان ڕەچاو نەكراوە و تەنانەت ئاوی بنی نێرگەلەكە بۆ مشتەرییە جۆراوجۆرەكان ناگۆڕێت، هەر ئەمە دەتوانێت هۆكارێك بێت بۆ گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی ئیلتیهاب لەنێو كەسە نێرگەلەكێشەكاندا.

كێشەو نەخۆشی سییەكان لە ئاسەوارەكانی نێرگەلەكێشان
بەهۆی هەڵمژین و بۆنكردنی زۆری منۆكسیدی كاربۆن، كەسانی نێرگەلەكێش نەخۆشی هەناسەدان و سی زۆرتریان تووش دەبێت و بەگشتی قوڕگ ئێشە، هاڕەی سینگ، قوڕگ گیران.

نێرگەلەكێشان دەتوانێت نەخۆشییە درێژخایەنەكانی سی وەكوو سیل و برونشیت زیاد بكات.

كاریگەری نێرگەلەكێشان لەسەر نەزۆكی پیاوان
بەپێی لێكۆڵینەوەكان ڕادەی جووڵەو چلۆنایەتی سپێرم لەنێو پیاوانی جگەرەكێشدا زۆر نزمتر لەكەسانی ئاساییە و بەوپێیە نێرگەلە مەترسیدارتر و زیانبەخشتر لەجگەرەیە، كە لەئەنجامی بەكارهێنانی ئەودا دەتوانێت لەسەر چلۆنایەتی سپێرمی پیاوان و ڕادەی نەزۆكی ئەوان كاریگەری دەبێت.

كاریگەری نێرگەلەكێشان لەسەر منداڵبوونی ژنان
نێرگەلەكێشان لەسەر منداڵبوۆنی خانمانیش كاریگەری نیگەتیڤی دەبێت و دەتوانێت ببێتەهۆی لەبارچوون و منداڵنەبوونی لەوان و كێشەكانی ڕەحمەوە.

تەنانەت لەكاتی منداڵبوونیشدا، ئاسەواری نێرگەلەكێشان لەسەر كورپەلە سترێسی زیاتر دروستدەكات‌و كۆرپەلە نسبەت بەگرژبوونی ڕەحم كەم تەحەمولتر دەكات.بەپێی كاریگەری نێگەتیڤی نێرگەلەكێشان لەسەر كۆرپەلە، بەزۆری منداڵانی خانمانی نێرگەلەكێش كێشیان كەمترە و ئاوا منداڵانێك ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشییەكانی هەناسەدانیان لێ دەكرێت.

كەسانێك، كە نێرگەلەو جگەرە دەكێشن یان لە مەترسیی دۆكەڵی ئەودان، لەكاتی برین و زامەكانیان زیاتر تووشی كێشە دەبن. 

هەروەها برینەكانی كۆئەندامی هەرسیش بەهۆی جگەرەكێشان و نێرگەلەوە درەنگتر ڕوودەدات.

هۆكاری نەخۆشی  MS
یەكێك لەهۆكارەكانی تووشبوون بە  MSبەكارهێنانی نێرگەلەیەو بۆ ڕێگریكردن لەم نەخۆشییەش دەبێت واز لەنێرگەلەكێشان بهێنرێت.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved