نەوەیەكی نوێی تەلەفزیۆنە زیرەكەكان لەكۆمپیوتەرو مۆبایل دەبەسرێت

sharpress.net

272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
نەوەی نوێی تەلەفیزیۆنە زیرەكەكانی كۆمپانیایەكی بەرهەمهێن، دەتوانرێت بە كۆمپیوتەر و موبایلەوە ببەسرێت، بەوەش ئەپلیكەیشنەكانی ئەوانیش نیشاندەدات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی Engadget ، مۆدیلێكی نوێی تەلەفیزیۆنی زیرەكی سامسۆنگ لە 2019ەوە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە دەتوانێت ئەو ئەپلیكەیشنانەی لەسەر پیڕستی لاپتۆپ و موبایلی بەكارهێنەر دانراون پیشانبدات. 

ئەو تەلەفزیۆنە زیرەكە هەموو ئەو ئەپلیكەیشنانەی لەسەر كۆمپیوتەرو مۆبایلەكان هەیە بەسیستەمی Remote Access   دەگونجێنێت‌و نیشانی بەكارهێنەرانی دەدات.

ئەو تەلەفزیۆنە زیرەكە دەتوانێت لەڕێگەی پەیوەندیكردنی بێ تەل و لەڕێگای دوورەوە‌ بۆ ئامێرەكانی تری بەكارهێنەر ببەسرێت، ئەوەشیان لەرێگەی تۆڕی IPیەوە .

هەروەها تەلەفزیۆنەكە بە كۆمپیوتەر و دیسكتۆپەكانی تریش دەبەسرێت، هەر لەرێگەی سیستەمەكەوەو بە لاپتۆپ و موبایلەكانیش لەرێگەی  WiFiدەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بەكارهێنەر مەوس و كیبۆردەكە بە تەلەفزیۆنە زیرەكەكە ڕەبت بكات تا بتوانێت كۆمپیوتەری  PC، كە لە ژوورێكی تردایە كۆنتڕۆڵبكات.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved